رووداو - هەولێر
رۆژی یەکشەممە 19-11-2017، پۆلیسی ئیسرائیل لەسەر پرسی تێوەگلانی لە گەندەڵی، لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی دەستپێکردەوە.
ئەوە شەشەمین جارە پۆلیس لەسەر ئەو پرسە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناتانیاهۆ دەکات و تاوەکو ئێستا لە دادگا سێ دۆسیەی لەسەرە.
بنیامین ناتەنیاهۆ، کە لە ساڵی 2009ەوە لە دەسەڵاتە، بە تێوەگلانی لە سێ کەیسی گەندەڵی تۆمەتبار کرداوە، کە یەکێکیان وەرگرتنی دیاریبووە لە بازرگانێک بەمەبەستی پێشکەشکردنی ئاسانکاری لە کاروباری بازرگانی.
یەکێک لە دۆسیە گرنگ و گەرمەکانی دژ بە ناتەنیاهۆ دۆسیەیەکە، کە بە "سێ هەزار" ناسراوە و تایبەتە بە کڕینی ژێردەریایی ئەڵمانی بە بڕی دوو ملیار دۆلار و تێیدا ناتەنیاهۆ بە "راسپاردنی ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە نایاساییە بە پارێزەرێکی نزیک لە خۆی" تۆمەتبارکراوە.
دادگای ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لەگەڵ ناتەنیاهۆ دەکات و بڕیاردەدات لەسەر ئەوەی بەفەرمی تۆمەتەکان ئاراستەی ناتەنیاهۆ بکات یان نا. ناتەنیاهۆ سهرجهم تۆمهتهكان رهتدهكاتهوه و ههندێك له میدیاكانی وڵاتهكهی به ههوڵدان بۆ رووخاندنی حكومهتهكهی تۆمهتبار دهكات.
رۆژی پێنجشەممە 10-11-2017، پۆلیسی ئیسرائیل له باڵەخانەی سهرۆكایهتیی وهزیران گوتەی له ناتەنیاهۆ وهرگرت.
پێشتریش سارا ناتەنیاهۆ هاوژینی بنیامین ناتەنیاهۆ، لهچوارچێوهی دۆسیهی گهندهڵیدا لهلایهن پۆلیسهوه گوتەی لێوهرگیرابوو.
بەگوێرەی یاسای ئیسرائیل، تەنانەت ئەگەر دادگاش بەفەرمی ناتەنیاهۆ بە گەندەڵی و دۆسیەکانی دیکە تۆمەتبار بکات، ئەوا هیچ یاسایەک سەرۆکوەزیرانی وڵات ناتوانێت بە وازهێنان لە دەسەڵات ناچاربکات.
ئێستا شەقامی ئیسرائیل و کەسایەتییەکانی نێو پەرلەمان و دەرەوەشی داوای دەستلەکارکێشانەوەی ناتەنیاهۆ دەکەن.
لە ئیسرائیل ئەزموونی دادگاییکردنی سەرۆکوەزیران و بەرپرسەکانی دیکە هەیە. لە ساڵی 2014 دادگای ئیسرائیل بڕیاریدا بە زیندانیکردنی ئیهود ئۆلمەرت، بۆ ماوەی دوو ساڵ و سێ مانگ لەسەر بنەمای گەندەڵی و خراپبەکارهێنانی دەسەڵات.
پێشتریش ئێریڵ شارۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری ئیسرائیل تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و خراپبەکارهێنانی دەسەڵات و وەرگرتنی پارەی بۆ دابینکردنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن ئاراستە کرابوو.
داڕشتنەوە: حەکیم داود

.jpg&w=3840&q=75)

