کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عادل جوبەیر: بەرامبەر هەوڵە دووژمنکارییەکانی ئێران دەستەوسان نابین

عادل جوبەیر: بەرامبەر هەوڵە دووژمنکارییەکانی ئێران دەستەوسان نابین

news

سعودیە پڕۆژەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران دەداتە کۆمکاری عەرەبی

زانا بەهرام

زانا بەهرام

19-11-2017
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانا بەهرام
زانا بەهرام19-11-2017

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە
تەندروستی23-11-2026

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە


رووداو - هەولێر

سعودیە پڕۆژەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران دەداتە کۆمکاری عەرەبی. وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، ئێران بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی عەرەبی و دروستکردنی فیتنەی تائیفی و مەزهەبی.

ئەمڕۆ پێش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی، وەزیرانی دەرەوەی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە کۆبوونەوە. ئەو وەزیرانە رەشنووسی پڕۆژەیەکی سعودیەیان ئاراستەی کۆمکاری عەرەبی کرد، کە تێیدا باس لە زیادبوونی هەژموونی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و عەرەبی دەکات.

رەشنووسەکەی سعودیە داوادەکات لەسەر ئاستی کۆمکاری عەرەبی رووبەڕووی ئەو پلانەی ئێران ببنەوە. 

هەر ئەمڕۆ (19-11-2017) وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە گوتارێکی پێشکەشکرد و سەرەتا سوپاسی ئەو بەدەنگەوەهاتنەی وڵاتانی عەرەبی کرد، کە لەسەر داوای ریاز ئەو کۆبوونەوە نائاساییە گرێداوە و پێیوابوو ئەو بەدەنگەوەهاتنە "هەستکردنی وڵاتانی عەرەبیە بۆ ئەو مەترسییەی رووبەڕووی ئاسایشی ناوچەکەو سەقامگیرییەکەی بووەتەوە".

عادل جوبەیر گوتی "ئەو مووشەکە بالیستیانەی کە پایتەختی وڵاتەکەمانی کردووەتە ئامانج، رەنگدانەوەی ئەو پێشێلکارییە بەردەوام و دووبارانە کە لەلایەن ئێران دژی سعودیە ئەنجامدەدرێن، تاوەکو ئێستاش نزیکەی 80 مووشەکی بالیستی کە هەڵگری ناسنامەی ئێرانییە، لە رێگەی حوسییەکانی یەمەنەوە ئاراستەی شارە جیاجیاکانی سعودیە کراوە و رەچاوی قیبلەی موسڵمانیش نەکراوە و ئەو مووشەکانە ئاراستەی مەککەی پیرۆز کراون، کە بە سێ مووشەکی بالیستی کراوەتە ئامانج. ئەمە دووژمنکارییە بۆ سەر پیرۆزییەکانی ئیسلام و ئیستفزازکردنی هەست و سۆزی موسڵمانانە لە جیهان".

جوبەیر راشیگەیاند، بێدەنگی لە بەرامبەر ئەو "دووژمنکارییانەی ئێران لە رێگەی بەکرێگیراوەکانی لە ناوچەکەدا" وادەکات هیچ پایتەختێکی وڵاتانی عەرەبی لە سەقامگیری و ئارامیدا نەبێ بەهۆی ئەو مووشەکە بالیستییانەوە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە جەختیکردەوە، وڵاتەکەی "دەستەوەستان نابێ لە بەرامبەر ئەو دووژمنکارییە سەرسەختەی ئێران"، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی وڵاتەکەی و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گەلەکەی.


داڕشتنەوە: حەکیم داود

بابەتی پەیوەندیدار

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات
وەرزش23-11-2026

رافینیا سەری بەرپرسێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل دەخوات

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە
تەندروستی23-11-2026

زانایان جۆرێکی بۆماوەیی شاراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتیان دۆزییەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە