کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

یەکێتیی زانایان بۆ ئەوقاف لەبارەی کەیسەکەی د. عەبدوللـەتیف ئەحمەد: رێکار بگرنەبەر

نووری ماونی

نووری ماونی

01-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نووری ماونی
نووری ماونی01-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران

رووداو دیجیتاڵ

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لەبارەی دۆسیەی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد پەیامێکی ئاراستەی رای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و رایگەیاند، ئەندامی ئەوان نییە و داواش لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات رێکاری پێویست بگرێتەبەر.


رۆژی چوارشەممە، یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، دۆسیەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد دوای بڵاوبوونەوەی زنجیرەیەک تۆماری دەنگی و نامە دێت کە دەگوترێت پەیوەندی بە ئەوەوە هەیە، هاوکات لەگەڵ هەبوونی سکاڵای ژمارەیەک خوێندکاری کچ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "د. عەبدوللەتیف ئەحمەد ئەندامی یەکێتیی زانایان نییە، بەڵکو فەرمانبەر بووە لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی؛ بەهۆی ئەوەی پێشتر لیژنەیەکی زانکۆی سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە راسپێردرابوو، ئێمە هیچ قسەیەکمان نەکردبوو، بەڵام ئێستا و دوای راپۆرتی لیژنەکە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری پێویستی لەو بارەیەوە دەرکردووە."

یەکێتیی زانایان جەخت لەسەر گرنگی و هەستیاریی پێگەی مزگەوت و پیشەی مەلایەتی دەکاتەوە و داوا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی دەکات، رێکاری پێویست بگرنەبەر و هەڵوێستی پێویست و پەیوەست وەرگرن.

له‌ کۆتایی پەیامەکەدا، داوا لە هاووڵاتییان و دەزگاکانی راگەیاندن کراوە کە هیچ جۆرە سووکایەتییەک بە پیرۆزییەکان، زانایانی ئایینی، مزگەوت و مینبەر نەکەن و دۆسیە کەسی و کارگێڕییەکان تێکەڵی پێگەی پیرۆزی ئایین و ناوەندە ئایینییەکان نەکرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە