کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە دهۆک 40 نابیست بەرەو مەککە بەڕێکران

حەیدەر دۆسکی

حەیدەر دۆسکی

29-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
حەیدەر دۆسکی
حەیدەر دۆسکی29-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران

رووداو دیجیتاڵ

بە گریان و ئامێزگرتنی ماڵئاوایی، 40 کەسی نابیست لە دهۆکەوە بەرەو مەککە بەڕێکران بۆ ئەنجامدانی فەریزەی عومرە. ئەمە یەکەمین جارە ئەو گرووپە پێکەوە گەشتێکی لەو شێوەیە دەکەن لەسەر ئەرکی پەرلەمانتارێکی ناوچەکە رێکخراوە.


هەلبین سوهەیب، کچی یەکێک لە عومرەکارەکانە و ناتوانێت فرمێسکەکانی بشارێتەوە، چونکە ئەمە یەکەمین جارە دایک و باوکی بە تەنیا جێی دەهێڵن. ئەو دەڵێت: "هیچ کاتێک ئێمەیان جێنەهێشتووە، بۆیە پێی رانەهاتووین. کاتێک منداڵ بووین دەر دەچوون درکمان پێ نەدەکرد، بەڵام ئێستا گەورە بووین، دوورکەوتنەوەیان زۆر پێمان ناخۆشە."

سوهەیب محەممەد، باوکی هەلبینە و یەکێکە لە عومرەکارەکان، گەشتەکەی بە "خەونێکی مێژوویی" ناودەبات و دەڵێت: "ئەمە یەکەمین جارە دەچمە عومرە، هەمیشە خەونم پێوە دەبینی. هەرچەندە دوورکەوتنەوە لە خێزانەکەم قورسە، بەڵام دڵخۆشم  دەچمە ماڵی خودا."

زۆربەی ئەو عومرەکارانە بۆ یەکەمین جارە ئەو گەشتە دەکەن و بە زمانی ئاماژە کەیف خۆشیی خۆیان دەردەبڕن. مەروان عزەدین، یەکێکی دیکەیە لەو کەسانە و دەڵێت: "سوپاسی خودا دەکەم مەرامم هاتە دی و دەچمە ماڵی خودا، هەستێکی زۆر خۆشم هەیە."

ئەم گرووپە 40 کەسن، ئەندامی لقی دهۆکی کۆمەڵەی کەڕوڵاڵانن. عەلی خورشید، عومرەکارێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکات وەکو گرووپێکی 40 کەسی پێکەوە ئەو گەشتە دەکەن.

گەشتەکە لەسەر ئەرک و تێچووی پەرلەمانتار بناس دۆسکی رێکخراوە. یوسف دۆسکی، بریکاری ئەو پەرلەمانتارە بە رووداوی راگەیاند: "پێشتریش چەندین کەس بۆ حەج و عومرە نێردراون، ئەمجارەش 40 عومرەکار سەرجەمیان نابیستن، تەواوی تێچووەکەیان لەلایەن بناس دۆسکییەوە دابینکراوە."

لە سنووری پارێزگای دهۆک دوو هەزار و 316 کەسی نابیست هەن. بڕیارە ئەم گرووپە دوای تەواوکردنی فەریزەی عومرە، لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

باوکێک: کوڕە سێ مانگەکەم بۆ ژیان پێویستی بە گرانترین دەرمانی جیهانە

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

هەڵەبجە و شارێکی بەریتانیا دەبنە دەستەخوشک

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران
هەواڵە ناوخۆییەکان19-11-2026

لە هەولێر 10 هەزار ڤەیپ و 120 کارتۆن یاری ئاگرین لەنێوبران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە