کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

بازرگانانی بەسرە دەتوانن لە پلاتفۆڕمێکی ئارتی بانکەوە دۆلار بە نرخی حکومی بکڕن

شکۆ عومەر

شکۆ عومەر

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
شکۆ عومەر
شکۆ عومەر21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت
ئابووری21-11-2026

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ
ئابووری20-11-2026

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی
ئابووری20-11-2026

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی

رووداو دیجیتاڵ

ئارتی بانک پلاتفۆڕمی (ئارتی بی-مەزاد)ی لە پارێزگای بەسرە کارا کرد، کە رێگە بە بازرگانان و هاوردەکاران دەدات بە شێوەیەکی ئۆنلاین و راستەوخۆ داوای کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندیی عێراق بکەن.

لە دوای هەولێر و بەغدا، بەسرە دەبێتە سێیەم شار کە ئەم خزمەتگوزارییەی تێدا چالاک دەکرێت. پلاتفۆڕمەکە وەک پردێکی راستەوخۆ لەنێوان بازرگانان و بانکی ناوەندیدا کاردەکات و پرۆسەی بەدەستهێنانی دۆلاری بۆ حەواڵە و بازرگانی ئاسانتر و خێراتر کردووە.

عەدنان مورعیب، بەڕێوەبەری لقی بەسرەی ئارتی بانک رایگەیاند: "ئێمە ئێستا دەتوانین سەرجەم ئەو کۆمپانیا نەوتی، ئەهلی و گشتییانەی لە بەسرە کار دەکەن، بخەینە نێو پلاتفۆڕمەکەمانەوە، کە دەرفەتیان پێدەدات دۆلار و هەر دراوێکی بیانی بە نرخی دیاریکراوی حکومی بکڕن، نەک نرخی بازاڕی رەش. ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ رێگری لە گرانبوونی نرخ لە بازاڕدا".

خاوەن کۆمپانیا بازرگانییەکانی بەسرە پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەن و بە چارەسەرێکی گرنگی دەزانن بۆ ئەو کێشانەی کە رووبەڕوویان دەبێتەوە.

عەلی ماجید، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مراسی نێودەوڵەتی دەڵێت: "بیرۆکەیەکی جوانە و کێشەیەکی بنەڕەتی چارە دەکات کە بازرگان و هاوردەکاران بەدەستییەوە دەناڵێنن. پێشتر دۆلار لە پشتی بانکەکاندا دەست دەکەوت، بەڵام ئەمڕۆ ئارتی بانک هێنایە پێشەوە".

ئەندازیار جەمیل مەلا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای کەوسەری ئەندازیاری، ئاماژەی بەوە کرد، پلاتفۆڕمەکە کاتێکی زۆر بۆ بازرگانان دەگەڕێنێتەوە و گوتی: "لەبری ئەوەی چەندین رۆژ مامەڵەی وەرگرتنی دۆلار بکات، لەرێگەی پلاتفۆڕمەکەوە بە چەند کاژێرێک دەتوانێ کارەکەی تەواو بکات و کەلوپەلەکەی هاوردە بکات، بێئەوەی تووشی زیانی مادیی ببێت".

بەسرە بەهۆی پێگە ئابوورییە گرنگەکەی وەک دەروازەیەکی بازرگانیی سەرەکیی عێراق، بووەتە سێیەم وێستگەی ئەم پلاتفۆڕمە بانکییە.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت
ئابووری21-11-2026

بۆ یەکەمجار زەیتوونی عەفرین گەیشتە هەڵەبجە؛ کارگەیەکی شارەکە هەزار تۆن وەردەگرێت

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ
ئابووری20-11-2026

63 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێ

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی
ئابووری20-11-2026

نرخی مسقاڵێک زێڕ 37 هەزار دینار دابەزی

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە