کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

کارەبای هەولێر: هەرکەس خانووی چۆڵە و پارەی بۆ گەراوەتەوە سەردانمان بکات

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان

سبەی لە گوتاری هەینیدا بۆ زیاتر لە ملیۆنێک کەس باس لە پاراستن و خۆشەویستی نیشتمان دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

سبەی لە گوتاری هەینیدا بۆ زیاتر لە ملیۆنێک کەس باس لە پاراستن و خۆشەویستی نیشتمان دەکرێ

رووداو  دیجیتاڵ

بەرێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر دەڵێت ئەو هاوبەشانەی ماڵەکانیان چۆڵە و کارەبای نیشتیمانی بەکارناهێنن، پێویستە سەردانی فرۆشیاری وزەی ناوچەکەیان بکەن، بۆ ئەوەی خەرجی کارەبا بە خەمڵاندن بۆیان هەژمار نەکرێت.


ژمارەیەک لە هاوبەشانی کارەبا لە هەولێر لە رێگەی هێڵی گەرمیی رووداوەوە گلەیییان لە هەژمارکردنی خەرجی کارەبا کردووە، لە کاتێکدا دەڵێن کارەبای نیشتیمانیان بەکارنەهێناوە.

جەمال ئەحمەد، دانیشتووی گەڕەکی سەیداوەی هەولێر، بە ڕووداوی گوت:" ماوەی زیاتر لە 5 مانگە پێوەری کارەبای نیشتیمانیم کوژاندووەتەوە خانووەکەشمان چۆڵە کەسی تێدا ناژیت بەڵام هەموو مانگێک بڕێک پارەمان بۆ دێتەوە.

ئەو هاوبەشەی کارەبا گوتی چەندین جار سەردانی بەرێوەبەرایەتی فرۆشیاری وزەی دووی کردووە، بەڵام نەیانتوانیوە کێشەکەی چارەسەر بکەن.

کەمال عەساف، بەرێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر، بە هێڵی گەرمیی تۆڕی میدیایی ڕووداوی گوت:" هەر هاوبەشێکی کارەبا سوود لە کارەبای نیشتیمانی وەرنەگرێت و بەکاری نەهێنێت، پێویستە بەپێی سنووری جوگرافیی گەڕەکەکەی سەردانی فرۆشیاری وزەی یەکەم یان دووەم بکات.

عەساف هەروەها رایگەیاندووە بەرێوەبەرایەتییەکانیان ئاگادار کردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو هاوبەشانەی سوود لە کارەبای نیشتیمانی وەرناگرن، بۆ ئەوەی خەرجی کارەبایان بە خەمڵاندن بۆ هەژمار نەکرێت.

بەپێی ئاماری بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر، تا ئێستا 600 هەزار هاوبەش کارەبای نیشتیمانی بەکاردەهێنن و کارەباکەیان لە رێگەی سیستەمی نوێی پڕۆژەی رووناکییەوە پێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان

سبەی لە گوتاری هەینیدا بۆ زیاتر لە ملیۆنێک کەس باس لە پاراستن و خۆشەویستی نیشتمان دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

سبەی لە گوتاری هەینیدا بۆ زیاتر لە ملیۆنێک کەس باس لە پاراستن و خۆشەویستی نیشتمان دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە