کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاوی خواردنەوەی ماڵێک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئاوی خواردنەوەی ماڵێک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

سۆلین حەمەدەمین
سیامەند کەریم

سۆلین حەمەدەمین، سیامەند کەریم

10-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین10-11-2026
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم

بابەتی پەیوەندیدار

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان

سبەی لە گوتاری هەینیدا بۆ زیاتر لە ملیۆنێک کەس باس لە پاراستن و خۆشەویستی نیشتمان دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

سبەی لە گوتاری هەینیدا بۆ زیاتر لە ملیۆنێک کەس باس لە پاراستن و خۆشەویستی نیشتمان دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

دوای راگرتنی بەهۆی لێڵبوونی سەرچاوەکانی ئاو بەهۆی بارانەوە، دابەشکردنی ئاو لە سەرجەم گەڕەکەکانی شاری هەولێر ئاسایی بووەوە، تەنیا ناحیەی کەسنەزان نەبێت کە بەهۆی تێکچوونی بۆرییەوە هێشتا دانیشتووانەکەی بێ ئاون.

رۆژی سێشەممە، 10ـی تشرینی دووەمی 2026، رابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای سێ رۆژ لە کارکردنی بەردەوام، ئەمڕۆ ئاو بە تەواوی گەیشتەوە هەموو گەڕەکەکانی شاری هەولێر، تەنیا ناحیەی کەسنەزان نەبێت کە بەهۆی لافاوەکەوە بۆریی ئاوەکەیان لێبووەتەوە."

رابەر حوسێن باسی لە هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە کرد و رایگەیاند:" نزیک کاژێر 01:00ی بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە پڕۆژەکانی ئیفراز یەک، دوو و سێ خرانەوە کار و پەمپەکانی ئاو دەستیان بە ناردنی ئاو بۆ گەڕەکەکان کردەوە".

لەبارەی کاتی گەیشتنەوەی ئاو بۆ کەسنەزان، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر گوتی: "تیمەکانمان بەردەوامن لە کارکردن و تاوەکو سبەی کێشەی ئاوی کەسنەزانیش چارەسەر دەکرێ." 

پێشبینی ئەو بڕە زۆرە لە باران نەدەکرا و هەربۆیە راگرتنی ئاوەکەش کێشەی بۆ ژمارەیەک لە هاونیشتمانییان دروست کرد. 

نەسرین محەممەد، دانیشتووی گەرەکی هەولێری نوێیە و بە رووداوی گوت:" لە رۆژی لافاوەکەوە ئاومان نەما، ئەوە لە کاتێکدایە قوتابیمان هەیە کە دەبێت بە خاوێنی بچنە قوتابخانە؛ بۆیە دوێنێ بە ناچاری ئاومان کڕی".

راگرتنی ئاوی هەولێر دوای ئەوە هات، شەوی 7ـی تشرینی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ، ئاستی لێڵبوونی ئاوی سەرچاوەکانی ئاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە توانای تەکنیکیی وێستگەکانی پاڵاوتندا نەماوە، بۆیە کارکردن لە پڕۆژەکانی ئاو راگیرا.

پڕۆژەکانی دابینکردنی ئاو بۆ هەولێر جگە ئیفرازەکان، پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریشە، کە دابینکردنی ئاوی بەشێکی زۆری هەولێری لە ئەستۆدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

دەروازەی پشتە لە سنووری هەڵەبجە داخرا

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

رەزا کەعبی: تەبایی پارتی و یەکێتی بەهێزترین چەکە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان

سبەی لە گوتاری هەینیدا بۆ زیاتر لە ملیۆنێک کەس باس لە پاراستن و خۆشەویستی نیشتمان دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان26-11-2026

سبەی لە گوتاری هەینیدا بۆ زیاتر لە ملیۆنێک کەس باس لە پاراستن و خۆشەویستی نیشتمان دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە