کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی

فیدریکۆ ڤاڵڤێردی

وەرزش

ریال مەدرید پاداشتی کاپتنەکەی دەکات

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت
وەرزش22-11-2026

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە



رووداو دیجیتاڵ


یانەی ریال مەدرید، لەگەڵ فیدریکۆ ڤاڵڤێردی، کاپتنی یەکەمی یانەکە گەیشتووەتە رێکەوتن، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو 2031.


رۆژنامەی 'ئەی ئێس'ی ئیسپانی دەڵێ، ئەو هەنگاوە، دووپاتکردنەوەی سووربوونی یانەکەیە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی کاپتنە 28 ساڵانەکەی تیپەکە لەگەڵ یانەکەی بۆ چوار ساڵی داهاتوو.


ڤاڵڤێردی کاتێک پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد، تەمەنی تەنیا 18 ساڵ بوو. ئەوکات لە بینارۆلی ئۆرۆگواییەوە هات و بە بەهرەمەندێکی تازە دەرکەوتوو ناوبرا.


رێکەوتنی نێوان هەردوولا، پاداشتی ریال مەدریدە بۆ کاروان و ئاست و گەشەکردن و توانای گونجانی ئەو یاریزانە لەو شوێنە جیاوازانەی داوای یارییکردنی لێدەکرێت، وەک رۆژنامەکە دەڵێ، ئەو هەموو شتە ناوازەیە، وایکردووە ریال مەدرید، ئەگەرچی گرێبەستی فیدریکۆ تاوەکو 2029 بوو، بەڵام بۆ 2031 نوێبکاتەوە.


نوێکردنەوەکە، هەروەها رەنگدانەوەی گەورەی پابەندبوونی ئەو یاریزانەیە، بەو ئەرکانەی راهێنەری ئێستای تیپەکە، جۆزێ مۆرینیۆ پێیداوە، پاش داواکردن لێی، لە یارییکردن لە باڵی راستی بەرگریی تیپەکە.


وەک رۆژنامەکە وتوویەتی، بەپێی گرێبەستە نوێیەکە، ڤاڵڤێردی دەبێتە یەکێک لە خاوەن بەرزترین مووچەکانی ئێستای یانەکە.


رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید هەنگاوەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی چەندین یاریزان دەستپێکردووە، پێشتر نوێکردنەوە گرێبەستی هەریەکە لە ئاردا گولەر و ئۆریلیێن چوامینی راگەیاندووە، ئێستا یانەکە کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی هەریەکە لە جود بێلینگهام، تیبۆ کۆرتوا و براهیم دیازیش دەکات.


ڤاڵڤێردی چوارەم یاریزانە کە ئەمساڵ لە زۆرترین یاریی یانەکەدا بەشداریکردووە و کۆی 1184 خولەک، لە یاریگادا بووە.


پێشتر ئەگەرچی ڤاڵڤێردی گوتبووی حەز بەیارییکردن لە باڵی بەرگری ناکات، بەڵام وەک سەرچاوەکان دەڵێن، جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەر توانیویەتی ئەو رازی بکات، بۆ ئەوەی لەو شوێنەدا یاریی بکات.


مۆرینیۆ گوتبووی، "ڤاڵڤێردی یاریزانێکی ناوازەیە، بۆ تیپەکە زۆر گرنگە، لەبەرئەوەی کاپتنی ریال مەدریدیشە، ئەمە وای لێدەکات بەچاوێکی جیاواز تەماشای چواردەورەکەی بکات، لەبەرئەوەی بەرپرسیارێتییەکەی جیاوازە، ئەگەر پێویست بکات، دەبێتە بەرگریکاری باڵی راستیش".



بابەتی پەیوەندیدار

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت
وەرزش22-11-2026

بەهۆی جەمال موسیالاوە، رەخنەی تووند ئاراستەی یانەی بایرن میونشن دەکرێت

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە
وەرزش22-11-2026

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە