کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نموونەی کارتی نیشتمانی.

نموونەی کارتی نیشتمانی.

عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەستمان بە رێکارەکانی تێکەڵکردنی کارتی زانیاری و نیشتمانی کردووە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

رووداو دیجیتاڵ


وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستی بە رێکارەکانی خستنەپاڵ و تێکەڵکردنی کارتی زانیاری لەنێو کارتی نیشتمانیدا کرد، بەمەش کارتی نیشتمانی دەبێتە تاکە بەڵگەنامەی بنەڕەتی لە مامەڵە فەرمییەکاندا و پێویستی بە دەرکردنی کارتی زانیاری نامێنێت.


رۆژی یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، میقداد میری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و زانیارییە شارستانییەکان دەستیان بە رێکارەکانی نوێکردنەوەی ئەلیکترۆنیی داتاکانی نیشتەجێبوون کردووە، ئەوەش لە رێگەی کردنەوەی بەشی تایبەتمەند لە بەغدا و پارێزگاکان.


بە گوتەی میقداد میری، سیستمە نوێیەکە رێگە بە هاووڵاتییان دەدات لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەتی مۆبایلەوە لە رێگەی (ژمارەی نیشتمانی)ی سەر کارتەکەیانەوە دەستیان بە زانیارییەکانی نیشتەجێبوونیان بگات و بە شێوەی ئەلیکترۆنی نوێی بکەنەوە، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بەڵگەنامەی نوێ یان کاخەز دەربهێنن، چونکە لە تەواوی دامودەزگاکاندا تەنیا پشتبەستن بە کارتی نیشتمانی دەبێت.


بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگیی ئەم هەنگاوە تەنیا لە کەمکردنەوەی ژمارەی بەڵگەنامە فەرمییەکاندا نییە، بەڵکو بارگرانیی رۆژانەی سەر شانی هاووڵاتییان کەم دەکاتەوە و پێویستیی سەردانیکردنی بەردەوامی فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆ ناهێڵێت، هاوکات دەبێتە هۆی خێراکردنی راییکردنی مامەڵە کارگێڕییەکان لە رێگەی یەک بەڵگەنامەی فەرمییەوە.


باسی لەوە کرد کە ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە هەوڵێکی فراوانتر بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی باری شارستانی و گواستنەوەی قۆناخ بە قۆناخ بەرەو پێشکێشکردنی تەواوی خزمەتگوزارییە حکومییەکان بە شێوەی دیجیتاڵی، کە هاوتایە لەگەڵ پلانەکانی حکومەت بۆ پرۆسەی گۆڕانکاریی دیجیتاڵی لە عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە