رووداو دیجیتاڵ
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
ئاژانسی هەواڵیی دەوڵەتی تورکیا بڵاویکردەوە، هاکان فیدان و مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان کردووە.
بەگوێرەی ئاژانسەکە هاکان فیدان بە جیا لەگەڵ هەریەک لە مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەدر عەبدولاتی وەزیری دەرەوەی میسر و فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە قسەی کردووە.
هەتاوەکو ئێستا هیچ راگەیێندراوێکی فەرمی لەبارەی وردەکاریی گفتوگۆی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا بڵاونەکراوەتەوە.
دوایین جار 9-5-2026 بوو کە مەسرور بارزانی سەردانی تورکیای کرد.
سەرۆکوەزیران لەو سەردانەیدا لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ هەریەک رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، یاشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا و ئاڵپئارسڵان نایراکتار وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا کۆبووەوە.



