رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان – زەڕایەن، منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
جاسم عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی بیرکێ بووە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تەکسی بووە."
بە گوتەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا منداڵێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی رووداوەکەش دەستی پێکردووە.



