رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئەکمەل جۆنگەر، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی کەسکین لە پارێزگای کرککالە لەسەر لیستی ئاکپارتی، بەهۆی وەرگرتنی بەرتیلەوە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، رۆژی 8ی حوزەیرانی 2023، یەکەمین دادگەی سزای قورسی کرککالە، سزای 5 ساڵ و 2 مانگ و 15 رۆژ زیندانیکردنی بەسەر ئەکمەل جۆنگەر، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی کەسکین سەپاندووە.
وەزارەتەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی مادەی 127ـی دەستوور و ماددەی 47ـی یاسای شارەوانییەکان، وەک رێکارێکی کاتی، جۆنگەر، بەهۆی ئەو تۆمەتە و سزایەی دراوە، لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی دوورخراوەتەوە. هەروەها دادگە گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات لێ قەدەخە کردووە و رێکاری دیکەی چاودێریی دادوەریی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
ئەکمەل جۆنگەر، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ـی ئاداری 2024، لەسەر لیستی ئاکپارتی بە رێژەی 44.7٪ـی دەنگەکان، بە سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی کەسکین هەڵبژێردرابوو.



