کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هاوسەرۆکانەی دەم پارتی

هاوسەرۆکانەی دەم پارتی

تورکیا

دەم پارتی بۆ عەلەوییەکان: رەزامەندی لەسەر پرۆسەیەک نادەین ئێوەی تێدا نەبێت

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە تورکیا مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە
تورکیا19-11-2026

پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە تورکیا مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ئەنقەرە لەگەڵ نوێنەرانی رێکخراوە عەلەوییەکان کۆبوونەوە؛ تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتەکە رایگەیاند، ئامانجیان بەیاساییکردنی هەموو پێکهاتەکانە و گوتیشی، رەزامەندی نادەن بە پرۆسەیەک کە عەلەوییەکانی تێدا نەبێت.

کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئەیلوولی 2026 لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو. تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لە گوتارێکدا تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی پرۆسەی چارەسەری و رایگەیاند، قۆناخی یەکەم کۆتاییهێنانە بە تووندوتیژی و پێکدادانەکان، بەڵام قۆناخی سەرەکی بنیاتنانی دیموکراسی و سەروەریی یاسایە.

باکرهان گوتی، "ئامانجمان ئەوەیە هەموو باوەڕ و ناسنامەیەک بکەینە بابەتی یاسا. تەنیا رەزامەندی بە یاسایەک دەدەین کە عەلەوییەکان تێیدا هەست بکەن هاووڵاتیی یەکسانن، بۆیە دەمەوێت بە روونی بڵێم: وەک دەم پارتی، رەزامەندی نادەین بە هیچ پرۆسەیەک کە عەلەوییەکانی تێدا نەبێت."

مێژووی هاوبەشی کورد و عەلەوییەکان

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوە کرد، هەندێک ناوەند هەوڵدەدەن ناکۆکی بخەنە نێوان عەلەوییەکان و پارتەکەیان و گوتی، "ئازارەکانی رابردوو لەبیر ناکەین کە تێیدا عەلەوی و کورد کۆمەڵکوژ و تواندنەوە، بەڵام نابێت چارەنووسی داهاتوومان بە ئازاری رابردوو سنووردار بکرێت، بەڵکو دەبێت ئەم پرۆسەیە وەک دەرفەتێک بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتییانە ببەسترێتەوە."

ئەم دیدارەی دەم پارتی لەگەڵ نوێنەرانی عەلەوییەکان لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بەشێک لە لێدوانەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لەنێو کۆمەڵگەی عەلەویدا بە هەڵە لێکدرایەوە و نیگەرانیی بەشێک لە چالاکڤانانی ئەو پێکهاتەیەی لێکەوتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە تورکیا مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە
تورکیا19-11-2026

پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە تورکیا مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە