کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و  تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی

تورکیا

باکرهان: لەگەڵ ئاکپارتی سازشی هەڵبژاردن ناکەین

هێمن عەساف

هێمن عەساف

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

تورکیا یەکەم فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوانی خستە خزمەتی سوپا
تورکیا20-11-2026

تورکیا یەکەم فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوانی خستە خزمەتی سوپا

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەگەڵ پارێزگارانی 8 پارێزگا تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە
تورکیا20-11-2026

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەگەڵ پارێزگارانی 8 پارێزگا تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە

ئەردۆغان: ئەوانەی رێگری لە پرۆسەی چارەسەری دەکەن، لە ویژدانی گەلدا سزا دەدرێن
تورکیا19-11-2026

ئەردۆغان: ئەوانەی رێگری لە پرۆسەی چارەسەری دەکەن، لە ویژدانی گەلدا سزا دەدرێن


رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایدەگەیێنێت، پارتەکەی لەگەڵ ئاکپارتی هیچ جۆرە سازشێکی هەڵبژاردنی نەکردووە و دەشڵێت، خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی تورکیا دابەش ناکات.


رۆژی چوارشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2026، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی (Halk TV)ی تورکی گوتی: "لەگەڵ ئاکپارتی سازشی هەڵبژاردن ناکەین و کاری هەڵبژاردن پێکەوە ناکەین؛ چونکە ئەوە ستەم دەبێت لە نەریت، خەبات و ئەو هەڵوێستەی تاوەکو ئەمڕۆ نواندوومانە." ئاماژەی بەوەش کرد کە پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا بەردەوام پشتیوانی لە بەربژێرانی ئۆپۆزیسیۆن کردووە.

"زمانی کوردی تورکیا دابەش ناکات"

باکرهان روونیکردەوە کە چارەسەرکردنی پرسی کورد بە واتای دابەشبوونی وڵات نایەت و گوتی: "قسەکردن، خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی وڵات دابەش ناکات. ئەمە بەو مانایە نییە تورکی زمانی فەرمی و هاوبەش نەبێت، بەڵکو دەبێت هەموو ناسنامە جیاوازەکان مافی پاراستنی زمانەکانیان هەبێت."

سەبارەت بە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دەبێت لە ئەزموونەکانی رابردوو وانە وەربگیرێت و "رێگەکە پاکبکرێتەوە"؛ ئاماژەی بەوەش کرد دانانی قەییوم لەسەر شارەوانییەکان متمانەی کەمکردووەتەوە و پێویستە بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ، جان ئاتاڵای جێبەجێ بکرێن.

دەستووری نوێ و مەرجەعی چارەسەری

لەبارەی هەوڵەکان بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور، باکرهان گوتی، دەستووری نوێ دەبێت ئازادیخواز، دیموکراتی و شەفاف بێت؛ "ئەگەر مافی کورد، عەلەوی، ژنان و گەنجان مسۆگەر بکات پشتیوانیی لێدەکەین، بەڵام دەستوورێک تەنیا لەسەر بنەمای ئەجێندای سیاسیی دەسەڵات بێت، بەلای ئێمەدا تێناپەڕێت."

تونجەر باکرهان جەختی لە رۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کردەوە و گوتی: "پێویستە دان بەوەدا بنێین کە کێشەیەکمان هەیە بە ناوی پرسی کورد و پێویستە رێگەچارەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە؛ لایەنی سەرەکی و بڕیاردەری ئەم پرسەش ئۆجەلانە."

بابەتی پەیوەندیدار

تورکیا یەکەم فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوانی خستە خزمەتی سوپا
تورکیا20-11-2026

تورکیا یەکەم فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوانی خستە خزمەتی سوپا

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەگەڵ پارێزگارانی 8 پارێزگا تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە
تورکیا20-11-2026

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەگەڵ پارێزگارانی 8 پارێزگا تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە

ئەردۆغان: ئەوانەی رێگری لە پرۆسەی چارەسەری دەکەن، لە ویژدانی گەلدا سزا دەدرێن
تورکیا19-11-2026

ئەردۆغان: ئەوانەی رێگری لە پرۆسەی چارەسەری دەکەن، لە ویژدانی گەلدا سزا دەدرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە