کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کزیل ئێلما، یەکەم فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوانی تورکیا

کزیل ئێلما، یەکەم فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوانی تورکیا

تورکیا

تورکیا یەکەم فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوانی خستە خزمەتی سوپا

هێمن عەساف

هێمن عەساف

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن عەساف
هێمن عەساف20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەگەڵ پارێزگارانی 8 پارێزگا تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە
تورکیا20-11-2026

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەگەڵ پارێزگارانی 8 پارێزگا تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە

ئەردۆغان: ئەوانەی رێگری لە پرۆسەی چارەسەری دەکەن، لە ویژدانی گەلدا سزا دەدرێن
تورکیا19-11-2026

ئەردۆغان: ئەوانەی رێگری لە پرۆسەی چارەسەری دەکەن، لە ویژدانی گەلدا سزا دەدرێن

هاکان فیدان دەڵێت: چۆڵکردنی باشیک بەندە بە نەمانی پەکەکە لە شنگال
تورکیا19-11-2026

هاکان فیدان دەڵێت: چۆڵکردنی باشیک بەندە بە نەمانی پەکەکە لە شنگال

رووداو دیجیتاڵ


یەکەم فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بەناوی کزیل ئێلما، رادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کرا. بەمەش تورکیا بووە یەکەم وڵات لە مێژووی فڕۆکەوانیی جیهاندا کە فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوان بخاتە خزمەتی سەربازییەوە.


کۆمپانیای بایکار لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکەی کزیل ئێلما (سێوی سوور) کە بە کارمەندی خۆماڵی پەرەی پێدراوە و دروستکراوی تورکیایە، قۆناخێکی مێژوویی دیکەی تێپەڕاندووە.


بەپێی راگەیێندراوەکە، تاوەکو ئێستا 600 گەشتی تاقیکاری و راهێنان بە فڕۆکەکە کراوە و سێ دانەی یەکەمی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کراوە بۆ ئەوەی بەکاربهێندرێن.


کۆمپانیای بایکار بۆ فڕۆکەوانی و تەکنۆلۆژیای ئاسمانی، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بەم شێوەیە پێناسەی کزیل ئێلمای کردووە:

"فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوانی کزیل ئێلما، لەلایەن کۆمپانیای بایکارەوە پەرەی پێدراوە. لەسەر بنەمای ئەو سەرکەوتنە گەورانەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی بایراکتار بەدەستیان هێناوە، دروستکراوە و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی نەوەی نوێ لەخۆدەگرێ. لەنێو توانا دیارەکانی کزیل ئێلمادا، توانای بەرزی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن هەیە، کە بەهۆی توانای مانۆڕی باڵایەوە بەدەستی هێناوە. رووبەری بچووکی وا دەکات کەمتر ببینرێ و ئەمەش وای لێدەکات ببێتە ئامرازێکی کاریگەر لە ئەرکەکانی بەرگریی ئاسمانی و هێرشبردندا. هەروەها، سیستمەکە رێگە بە جێبەجێکردنی ئەرکی هاوبەش و پڕ لە هاوئاهەنگی دەدات".


جگە لەمەش، کارکردن بەردەوامە بۆ ئەوەی کزیل ئێلما بتوانێت لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگرەوە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدات.


هەڵبژاردنی بزوێنەر

لە 11ی تشرینی دووەمی 2021، لە پێشانگای ساها لە ئەنقەرە، رێککەوتنی دابینکردنی بزوێنەری تۆربۆفانی AI-322F و گرێبەستی تێکەڵکردنی بزوێنەری تۆربۆفانی AI-25TLT لەنێوان بایکار و کۆمپانیای ئۆکرانیی ئیڤچینکۆ-پرۆگرێس واژۆ کرا. پلان وایە جۆرەکانی دیکەی کزیل ئێلما بە بەکارهێنانی بزوێنەری تۆربۆفانی جیاواز پەرەیان پێبدرێ. نموونە سەرەتاییەکان بە خێرایی ژێر دەنگ دەفڕن. چاوەڕوان دەکرێ نموونەکانی دواتر خێراییەکەیان لە سەرووی خێرایی دەنگەوە بێت.


ئاشکراکردنی ناوی پڕۆژەکە

ناوی کۆدی پڕۆژەکە لە سەرەتادا (سیستمی فڕۆکەی جەنگیی بێفڕۆکەوان) بوو. ناوی فەرمیی کزیل ئێلما لە 12ی ئازاری 2022 بۆ رای گشتی ئاشکرا کرا.


لەو رۆژەی ناوی پڕۆژەکە ئاشکرا کرا، سەلچوک بایراکتار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە رایگەیاند یەکەم نموونەی کزیل ئێلما چووەتە قۆناخی بەرهەمهێنانەوە. نموونە سەرەتاییەکە بۆ یەکەمجار لە تێکنۆفێستی 2022 لە پارێزگای سامسوون نمایش کرا.


پەرەپێدان

کزیل ئێلما، لە 24ی نیسانی 2023، لەگەڵ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئاکنجی، یەکەم گەشتی دووانیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لە جیهاندا ئەنجامدا. هەروەها لە فێستیڤاڵی تێکنۆفێستدا چەندین گەشتی شانبەشانی فڕۆکە جەنگییەکانی سۆلۆتورک و ئەستێرەکانی تورکیای ئەنجامدا.


کزیل ئێلما، لە 8ی تشرینی یەکەمی 2025، یەکەم تاقیکردنەوەی تەقەکردنی بە مووشەکی تۆلون و تەبەر-82 ئەنجامدا، دواتر لە 29ی تشرینی دووەمی 2025، لە تاقیکردنەوەیەکی نوێدا، بە مووشەکی ئاسمان-ئاسمانی جۆری (گۆکدۆغان) کە لە دەرەوەی مەودای بینین ئاراستە دەکرێ، ئامانجێکی ئاسمانیی بە سەرکەوتوویی پێکا و بووە یەکەم فڕۆکەی جەنگیی بێ فڕۆکەوان لە جیهاندا کە ئەم کارە بکات.


هەروەها، لە 27ی کانوونی یەکەمی 2025، دوو فڕۆکەی کزیل ئێلما پێکەوە گەشتێکی هاوبەشیان ئەنجامدا، کە توانای فڕینی بەکۆمەڵی فڕۆکەکەی دەرخست.


کزیل ئێلما بە شێوەیەک دیزاین کراوە لەگەڵ تەکنەلۆژیای (خۆدزینەوە لە رادار) بگونجێ. بەم شێوەیە، پلان وایە فڕۆکەکە شوێنپێی راداریی نزمی هەبێت. بەهۆی کلکە ستوونییەکان و رووەکانی کۆنترۆڵی ئاسۆیی پێشەوە، ئامانج ئەوەیە کزیل ئێلما توانای جووڵەی بەرزی هەبێت.


یەکەم وێنەی دیزاینی کزیل ئێلما لە 20ی تەممووزی 2021 بڵاوکرایەوە و لە 12ی ئاداری 2022 خرایە قۆناخی بەرهەمهێنانەوە. فڕۆکەکە پێش وادەی دیاریکراو، لە 14ی کانوونی یەکەمی 2022 یەکەم گەشتی خۆی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا.


توانای نیشتنەوە لەسەر کەشتی

لەبەر ئەوەی کزل ئەلما دەتوانێت لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری خاوەن فڕگە و رێڕەوی کورت و کەشتییەکانی LHD بنیشێتەوە و هەڵفڕێ، بە شێوەیەک دروست کراوە بەرگەی داخورانی ئاو دەگرێ. بۆ ئەوەی نیشتنەوە و هەڵفڕین لەسەر کەشتی بەبێ پێویستی بە پاڵپشتیی نیشتنەوە و هەڵفڕینی دەستکرد ئەنجام بدرێت، پێکهاتەی باڵەکانی بە شێوەیەکی تایبەت دیزاین کراوە.


تایبەتمەندییەکانی

• تیمی فڕۆکەوانی نییە

• درێژی: 14.7 مەتر

• بەرزی: 3.3 مەتر

• باڵ: 10 مەتر

• سەرچاوەی وزە: بزوێنەری تۆربۆفانی Ivchenko-Progress AI-25TLT و بزوێنەری تۆربۆفانی TEİ TF6000 6000 lb

• هێزی پاڵنەر: 1 × 1,720 کیلۆگرام-هێز (16.9 کیلۆنیوتن؛ 3,800 پاوەند-هێز)


• خێرایی کروز (گەشت): 0.6 ماک - 637 کم/کاژێر

• بەرزیی فڕین: 35,000 پێ (11,000 م)

• ماوەی مانەوە لە ئاسمان: 4 کاژێر


کزیل ئێلما توانای هەڵگرتنی تەقەمەنی هەیە و لەژێر هەر باڵێکدا لانیکەم 3 شوێنی هەڵگرتنی تەقەمەنی هەبێت، دەتوانێ 9 جۆر مووشەک هەڵگرێ.


کۆمپانیای بایکار

هەموو پڕۆژەکانی بە داهاتی خۆی ئەنجام دەدات، لە ساڵی 2025دا بووە گەورەترین هەناردەکاری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە جیهاندا.


بایکار لە سێ ساڵی رابردوودا پێشەنگیی خۆی لە بازاڕی جیهانیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگی پاراستووە و لە ساڵی 2025دا بە هەناردەکردنی 2.2 ملیار دۆلار، ژمارەی پێوانەیی خۆی شکاند. لە ساڵانی رابردوودا، 90٪ی داهاتی کۆمپانیاکە لە هەناردەکردنەوە بووە.


کۆمپانیاکە، بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بایراکتار TB2 لەگەڵ 37 وڵات و بۆ فرۆشتنی ئاکنجی لەگەڵ 16 وڵات گرێبەستی واژۆ کردووە، کە کۆی گشتی دەکاتە 40 وڵات.

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەگەڵ پارێزگارانی 8 پارێزگا تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە
تورکیا20-11-2026

وەزیری ناوخۆی تورکیا لەگەڵ پارێزگارانی 8 پارێزگا تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کۆدەبێتەوە

ئەردۆغان: ئەوانەی رێگری لە پرۆسەی چارەسەری دەکەن، لە ویژدانی گەلدا سزا دەدرێن
تورکیا19-11-2026

ئەردۆغان: ئەوانەی رێگری لە پرۆسەی چارەسەری دەکەن، لە ویژدانی گەلدا سزا دەدرێن

هاکان فیدان دەڵێت: چۆڵکردنی باشیک بەندە بە نەمانی پەکەکە لە شنگال
تورکیا19-11-2026

هاکان فیدان دەڵێت: چۆڵکردنی باشیک بەندە بە نەمانی پەکەکە لە شنگال

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە