کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تورکیا

یاشار گولەر: دەبێت تەواوی پێکهاتەکانی سەر بە پەکەکە چەک دابنێن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

19-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

19-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە تورکیا مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە
تورکیا19-11-2026

پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە تورکیا مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا


رووداو دیجیتاڵ


یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، رایگەیاند کە لە قۆناخی داهاتوودا گرنگترین پرس جێبەجێکردنی کردەیی ئیرادەی پڕۆسەی چارەسەرییە و داوای کرد تەواوی پێکهاتەکانی سەر بە پەکەکە چەک دابنێن و لە سووریاش تێکەڵ بە دامەزراوە ناوەندییەکانی دەوڵەتی سووریا بکرێن.


گولەر لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پلاندانان و بودجەی پەرلەمانی تورکیادا لە کاتی پێشکەشکردنی پرۆژە بودجەی ساڵی 2027ـی وەزارەتی بەرگری و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتەکە، تیشکی خستە سەر دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، سنوورەکان، پڕۆسەی سیاسیی ناوخۆ و هاوئاهەنگی لەگەڵ سووریا و عێراق.


سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە شەڕی رووسیا و ئۆکراینا، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و ئەو شەڕەی بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران سەریهەڵداوە، نیشانی دەدەن کە مەترسییە ئەمنییەکان زیادیان کردووە و پێکدادانەکان بۆ ناوچەی فراوانتر تەشەنەیان سەندووە.


گولەر گوتی ئەم گۆڕانکارییانە وایانکردووە تورکیا سیاسەتێکی بەرگریی فرەڕەهەند و خێرا لە خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخە گۆڕاوەکاندا پەیڕەو بکات و بە سیستەمێکی فرەچین پارێزگاری لە سنوورەکان بکات.


لەبارەی پڕۆسەی چارەسەری گولەر پەسندکردنی یاسای تایبەت بەو پڕۆسەیەی لە پەرلەمان بە خاڵی وەرچەرخان ناوبرد و رایگەیاند، کارەکان بە هاوئاهەنگیی تەواو نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت بەردەوامن.


وەزیری بەرگریی تورکیا گوتی: "پێویستە بە تایبەتی پەکەکە/کەجەکە و هەموو پێکهاتە و رێکخراوەکانی سەر بە رێکخراوەکە چەک دابنێن و بە تەواوی هەڵبوەشێندرێنەوە و ئەرکەکانی پڕۆسەکەش بە خێرایی جێبەجێ بکرێن."


گولەر سەبارەت بە دۆخی سووریاش ئاماژەی بەوە دا کە تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە سووریا بۆ ناو دامەزراوە ناوەندییەکانی دەوڵەت، بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە و رێگریکردن لە بوونی رێکخراوەکان لە ژێر ناوی جیاوازدا گرنگییەکی زۆری هەیە و رایگەیاند، بە هاوئاهەنگی نزیک لەگەڵ حکومەتی سووریادا بە وردی چاودێریی پێشهاتەکان دەکەن.


هاوکات وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لە پەیوەندییە ئەمنییەکان لەگەڵ بەغدا و هەولێر کرد و گوتی: "بە هەمان شێوە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردی لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە ئەمنییە هاوبەشەکانماندا لە هاریکاریداین."


بابەتی پەیوەندیدار

پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە تورکیا مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە
تورکیا19-11-2026

پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە تورکیا مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە
تورکیا18-11-2026

پەیمانگەی شاهانەی بەریتانیا: ئاشتیی بەردەوام لە تورکیا پێویستی بە چاکسازیی یاساییە

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا
تورکیا18-11-2026

سزای 2 ساڵ زیندانیکردن و قەدەخەی سیاسی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵودا سەپێندرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە