کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە

تورکیا

دەمیرتاش بۆ ئۆزگور ئۆزەل: کاتێک گوندەکان لە ژێر کڵپەی ئاگردا بوون، هەر داوای ئاشتیمان دەکرد

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

24-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان24-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

فاتمە بەتول سایان کایا بە مەرجی دەستبەسەربوون لە ماڵەوە ئازاد کرا
تورکیا24-11-2026

فاتمە بەتول سایان کایا بە مەرجی دەستبەسەربوون لە ماڵەوە ئازاد کرا

لە تورکیا هێلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە و پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا
تورکیا24-11-2026

لە تورکیا هێلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە و پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا

دەم پارتی: چاوەڕوانین لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیاری پشتڕاستکردنەوە دەربچێت
تورکیا24-11-2026

دەم پارتی: چاوەڕوانین لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیاری پشتڕاستکردنەوە دەربچێت

رووداو دیجیتاڵ


سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە، کە زیاتر لە 10 ساڵە لە گرتووخانەی ئەدیرنە زیندانیکراوە، ئەمڕۆ سێشەممە 24-11-2026 پەیامێکی لەبارەی پاشەکشەی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی نوێ لە پرۆسەی چارەسەری بڵاوکردەوە و دەڵێ، داکۆکیکردن لە ئاشتی کاری لەپێشینەیە.


ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی نوێ کە لە سەرەتاوە پشتگیریی تەواوی لە پرۆسەی چارەسەری دەکرد، ئێستا پاشەکشەیەکی کردووە و رایگەیاندووە، پارتەکەی ئەندام ناداتە لیژنەی چاودێریی پرۆسەکە.


ئەمە بووەتە رۆژەڤی تورکیا و سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە:"کاتێک گوندەکان لە ژێر کڵپەی ئاگر بوون و دەسووتێنران، ئێمە داوای چارەسەرێکی ئاشتییانەمان دەکرد. کاتێک لە شەقامەکاندا خەڵک لە پشتەوە تەقەیان لێدەکرا و هەموو رۆژێک تەرمی گەنجانی تازەپێگەیشتوو بەڕێدەکران، هەر داوای ئاشتیمان دەکرد. کاتێک لە شارەکاندا بۆمب دەتەقینەوە و خەڵک بەکۆمەڵ دەستگیردەکران، هەر داکۆکیمان لە ئاشتی دەکرد. کاتێک پارتەکانمان دادەخران، خەڵک لێیان دەدرا، گازی فرمێسکڕێژیان لە دژ بەکاردەهێنرا، هەر دەستبەرداری ئاشتی نەبووین. نە لە ژوورە تاکەکەسییەکاندا دەستبەرداری داکۆکیکردن لە ئاشتی بووین و نە لە گۆڕەپانەکانیشدا."


رەخنە لە پارتی نوێ


دەمیرتاش بێ ئەوەی ناوی پارتی نوێ بهێنێت، رەخنەی لێگرت و گوتی: "ئێستا کە ئەوەندە لە چەکدانان و ئاشتی نزیک بووینەتەوە، ئەوانەی رەخنە دەگرن و دەڵێن 'بەڵام ئۆپەراسیۆن لە دژی ئێمە دەکرێت، کەچی ئێوە هێشتا داوای ئاشتی دەکەن!'، دەبێت بزانن کە ئاشتی هەر لە بنەڕەتدا لە هەلومەرجی ئاشتیدا داوا ناکرێت. لە پرۆسەکانی ئاشتیدا، تەنانەت بۆ گەیشتن بە هەنگاوێکیش کە رەنگە بچووک دیاربێت، رەنج و ماندووبوونێکی زۆر گەورە دەدرێت. بەڵێ نایاسایی هەیە و هەتا ئەژنۆ هاتووە. لەگەڵ ئەوەشدا، بێ ئەوەی پەنا ببرێتە بەر هیچ بیانوو و پاساوێک، گوتنی 'سەرەتا ئاشتی' و پاراستنی گیانی رۆڵەکانمان لە پێش هەموو شتێکەوە، جوامێرانەترین هەڵوێستە".


"پێویستییەکی ئەخلاقییە"


دەمیرتاش رایگەیاندووە، خۆپاراستن لە هەر جۆرە رەفتارێک کە گوڕوتینی پرۆسەکە تێکدەدات، بەرامبەر هەر دایک و باوکێک کە رۆڵەکەیان لە سەربازی، پاسەوانی، یان لە شاخە و دەستیان لەسەر دڵیانە، پێویستییەکی ئەخلاقییە. ئەو قۆناخەی پێی گەیشتووین مێژووییە، زۆر گرنگە و هیوابەخشە".


سەڵاحەدین دەمیرتاش هەروەها بانگەواز دەکات و دەڵێ:"با بە یەکدەست ئەم دەرفەتە بگۆڕین بۆ سەرکەوتنی ئاشتی، دواتریش بەیەکەوە بەردەوام بین لە کارکردن بۆ ئەوەی هەموو شتێک باشتر بێت".


ئێستا چاوەکان لەسەر هەڵوێستی جددیی پارتی نوێن و هەوڵی دیپلۆماسیش بۆ دووبارە پێداچوونەوە بە بڕیارەکە هەیە.

ئەوەی هەتاوەکو ئەمڕۆ لە ئارادایە ئەوەیە کە پارتی نوێ پێداگرە لەسەر پاشەکشە لە پرۆسەکە و پێیوایە لە کەشوهەوایەکدا کە نادادپەروەری هەیە و شارەوانییەکانی قەییووم دەکرێن، ئاشتی بەدی نایەت.


بابەتی پەیوەندیدار

فاتمە بەتول سایان کایا بە مەرجی دەستبەسەربوون لە ماڵەوە ئازاد کرا
تورکیا24-11-2026

فاتمە بەتول سایان کایا بە مەرجی دەستبەسەربوون لە ماڵەوە ئازاد کرا

لە تورکیا هێلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە و پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا
تورکیا24-11-2026

لە تورکیا هێلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە و پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا

دەم پارتی: چاوەڕوانین لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیاری پشتڕاستکردنەوە دەربچێت
تورکیا24-11-2026

دەم پارتی: چاوەڕوانین لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیاری پشتڕاستکردنەوە دەربچێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە