کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەو سەرنشینانەی بەهۆی بران و تەمەوە لە فڕۆکەخانەیەکی دیکە دابەزین

ئەو سەرنشینانەی بەهۆی بران و تەمەوە لە فڕۆکەخانەیەکی دیکە دابەزین

تورکیا

ئەو فڕۆکانەی نەیانتوانی لە ئامەد بنیشنەوە، چوونە مێردین

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: سازشی لێ ناکەین
تورکیا29-11-2026

یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: سازشی لێ ناکەین

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی: منداڵ لەسەر ناوهێنانی "کوردستان" دەستگیرکراوە
تورکیا29-11-2026

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی: منداڵ لەسەر ناوهێنانی "کوردستان" دەستگیرکراوە

دەم پارتی: ترەمپ دەیەوێ کورد ببێتە هێزی چەکداریی ئەو و شەڕی ئێران بکات
تورکیا28-11-2026

دەم پارتی: ترەمپ دەیەوێ کورد ببێتە هێزی چەکداریی ئەو و شەڕی ئێران بکات

رووداو دیجیتاڵ


باران و تەمی چڕ بە جۆرێک کاریگەرییان لە ئاسمانی ئامەد دروستکردووە کە ژمارەیەک فڕۆکە نەیانتوانی لە فڕۆکەخانەی ئەو شارەی باکووری کوردستان بنیشنەوە و بە ناچاری ئاراستەیان بەرەو مێردین گۆڕی.


هەروەک ئەوەی دەزگای کەشناسی چەند رۆژێکە هۆشداری بە هاونیشتمانییان دەدات، ئەمڕۆ یەکشەممە 29-11-2026 شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ئامەدی باکووری کوردستانی گرتەوە و تەمێکی چڕیش ئاسمانەکەی گرت.


هەر لە بەیانییەوە بارانبارین دەستی پێکرد و ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو؛ هەروەها تەم مەودای بینینی یەکجار کورت کردەوە.


ئەو دۆخە کاریگەری لەسەر هاتووچۆی ئۆتۆمبیل و گەشتە ئاسمانییەکانیش دروستکرد. بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و کورتیی مەودای بینینەوە، بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی ئامەد هەڵوەشێندرانەوە.


هەروەها بەشێک لەو فڕۆکانەی لە شارەکانی دیکەوە بەرەو ئامەد کەوتبوونەڕێ، نەیانتوانی لە فڕۆکەخانەی ئەو شارە بنیشنەوە.


دوای ئەوەی دڵنیاکرانەوە کە نالەباریی کەشوهەوا رێگرە لەبەردەم نیشتنەوەیان، ئەو فڕۆکانە ئاراستەیان بەرەو مێردینی باکووری کوردستان گۆڕی و لە فڕۆکەخانەی دکتۆر عەزیز سانجار نیشتنەوە.


سەرنشینانەی ئەو فڕۆکانە کە پلانی گەشتەکەیان ئامەد بوو و بەهۆی کەشوهەواوە لە مێردین نیشتنەوە، بە پاسەوە بەرەو ئامەد دەگوازرێنەوە.


دوێنێ شەممە 28-11-2026 لە پارێزگاکانی مووش، ئەردەخان، ئاگری و قەرس بۆ رۆژی چوارەم بەفر باری. پلەی گەرما تێیاندا لە نێوان 0-6 پلەی سیلیزی بوو.


هاوکات لە 11 پارێزگای دیکەش شەپۆلێکی بارانبارین دەستیپێکرد کە ئامەد یەکێک لەو پارێزگایانەیە.


هەروەها لە دێرسم و مەرەش لێزمەباران زیانی بە بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان گەیاند. لە پارێزگاکانی وان، جۆلەمێرگ و مەرەشیش بای بەهێز زیانی بە ستوونەکانی کارەبا و دارەکانی شەقام گەیاند.


بابەتی پەیوەندیدار

یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: سازشی لێ ناکەین
تورکیا29-11-2026

یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: سازشی لێ ناکەین

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی: منداڵ لەسەر ناوهێنانی "کوردستان" دەستگیرکراوە
تورکیا29-11-2026

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی: منداڵ لەسەر ناوهێنانی "کوردستان" دەستگیرکراوە

دەم پارتی: ترەمپ دەیەوێ کورد ببێتە هێزی چەکداریی ئەو و شەڕی ئێران بکات
تورکیا28-11-2026

دەم پارتی: ترەمپ دەیەوێ کورد ببێتە هێزی چەکداریی ئەو و شەڕی ئێران بکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە