رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی شەپۆلی گەرمای بەتینی ئەورووپاوە، کارەبای 68,000 ماڵ لە رۆژئاوای فەرەنسا بڕدرا. ئەمە یەکەمین پەککەوتنی گەورەی تۆڕی کارەبا دادەنرێ لەم قۆناخەدا کە تێیدا پلەی گەرما گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکە.
رۆژی چوارشەممە 24ـی حوزەیرانی 2026، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا رایانگەیاند، گۆڕەرێکی (محاویلە) سەرەکیی لە تۆڕی نیشتمانیی کارەبا بەهۆی پلەی گەرمی یەکجار بەرزەوە لەکار کەوتووە.
رووداوەکە بووەهۆی بڕینی کارەبای 68,000 ماڵ لە ناوچەی کەناراویی (فینیستێر) لە رۆژئاوای وڵاتەکە.
تیمە تەکنیکییەکان دەستبەجێ دەستیان بە کار کرد بۆ چارەسەری کێشەکە، بەڵام گەرمای تووند کارەکانی قورستر کردووە.
رووداوەکە لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی گەرمای بەرز زۆربەی وڵاتانی ئەورووپای گرتووەتەوە و پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە 40 پلەی سیلیزی تێپەڕاندووە.


.jpg&w=3840&q=75)
