رووداو دیجیتاڵ
مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدایە تاران و رایگەیاند، هەرچەندە دەرفەتێکی گەورە بۆ گۆڕانکاریی ئەرێنی لەبەردەم گەلی ئێراندایە، بەڵام ئارامی دۆناڵد ترەمپ سنووردارە.
مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "جیهان چیتر ناتوانێت لە ئازارچەشتن بەهۆی سیاسەتەکانی ئێرانەوە بەردەوام بێ". واڵتز جەختی کردەوە: "دەبێ ئێران پابەندی بەڵێنەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بێ."
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، دەبێ وڵاتان لێپرسینەوە لەگەڵ رژێمی ئێراندا بکەن. هەروەها لەبارەی گەلی ئێرانەوە گوتی: "پێویستە بڵێم دەرفەتێکی راستەقینە و ئەرێنی لە بەرژەوەندیی نەتەوە و گەلی ئێران لەسەر مێزە، بەڵام دەبێ تاران بزانێت ئارامی سەرۆک ترەمپ سنووردارە."
ئەم لێدوانانەی واڵتز لەکاتێکدان، گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر تاران زیادیکردووە و ئەمریکا داوا دەکات ئێران بگەڕێتەوە بۆ پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی و کۆتایی بە بارگرژییەکانی ناوچەکە بهێنێت.
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ جەخت لەسەر گەڕانەوەی سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. پێشتر ترەمپ چەندین جار هۆشداریی دابووە تاران ئەگەر پابەندی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان نەبێت و دەست لە چالاکییە سەربازییەکانی ناوچەکە هەڵنەگرێت، رووبەڕووی سزای ئابووریی تووندتر دەستپیکردنەوەیی هێرشەکان دەبێتەوە.
.jpg&w=3840&q=75)


.jpg&w=3840&q=75)