رووداو دیجیتاڵ
شاندی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتنە کۆشکی سپی و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێشوازییان لێکرا. ترەمپ لەبارەی عێراقەوە رایگەیاند، زۆر عێراقی خۆشدەوێ.
رۆژی سێشەممە، 14ی تەممووزی 2026، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە کۆشکی سپی و لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە پێشوازی لێکرا. سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی رۆژنامەڤاناندا رایگەیاند، "عێراقم خۆشدەوێ. ئەو (زەیدی) هەڵبژاردنی بردووەتەوە و عێراقییەکان لەلایەن ئەوەوە زۆر باش نوێنەرایەتیی دەکرێن".
دوێنێ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو واشنتن دی سی بەڕێکەوت و ژمارەیەک بەرپرس و نوێنەری پێکهاتەکانیشی لەگەڵ دایە. هەروەها، عەلی جاف، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی رووداویش لە گەشتەکەدایە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ و هەستیارەوە چووەتە واشنتن، دیارترینیان پرسی چەککردنی میلیشیاکان و هاوئاهەنگییە ئابوورییەکانی نێوان واشنتن و بەغدایە.
ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران ئەمڕۆ بە رووداوی راگەیاند، ئەمریکا وەبەرهێنانی سیاسی لە حکومەتی ئێستای عێراقدا دەکات، بەڵام بەبێ داواکاریش نابێت.



.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)