کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: AI

وێنە: AI

جیهان

دەزگای کاری ئەڵمانیا: ژیریی دەستکرد 800 هەزار دەرفەتی کار ناهێڵێت و ئەوەندەش دەڕەخسێنێت

کەهی مەحموود

کەهی مەحموود

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کەهی مەحموود
کەهی مەحموود20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

خەڵاتی CPJ بۆ رۆژنامەنووسان: لە لوبنانەوە بۆ هەنگاریا، چیرۆکی قوربانی و ئازایەتی
جیهان20-11-2026

خەڵاتی CPJ بۆ رۆژنامەنووسان: لە لوبنانەوە بۆ هەنگاریا، چیرۆکی قوربانی و ئازایەتی

کۆبوونەوەی لووتکەی ترەمپ، پووتین و شی بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات
جیهان19-11-2026

کۆبوونەوەی لووتکەی ترەمپ، پووتین و شی بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات

بەریتانیا لەسەر کۆمەڵکوژیی رۆهینگیا: پاشکۆی سەربازیی میانمار دەردەکەین
جیهان19-11-2026

بەریتانیا لەسەر کۆمەڵکوژیی رۆهینگیا: پاشکۆی سەربازیی میانمار دەردەکەین

رووداو دیجیتاڵ


دەزگای فیدراڵیی کاری ئەڵمانیا لە شاری نورنبێرگ بە رووداوی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی دەزگای لێکۆڵینەوەکانیان، لە 15 ساڵی داهاتوودا نزیکەی 800 هەزار دەرفەتی کار بەهۆی ژیریی دەستکردەوە نامێنن، بەڵام جەختیشی کردەوە کە نزیکەی هەمان ژمارە دەرفەتی نوێش دەڕەخسێندرێن.


گوتەبێژێکی دەزگای فیدراڵیی کاری ئەڵمانیا (BA) لە شاری نورنبێرگ، لە 19ی تشرینی دووەمی 2026 وەڵامی پرسیارەکانی کەهی مەحموود، ئیدیتۆری تۆڕی میدیایی رووداوی لەبارەی کاریگەریی ژیریی دەستکرد لەسەر بازاڕی کاری ئەو وڵاتە و ئاماری کارمەندە پسپۆڕە بیانییەکان دایەوە.


کام بەشانە کەم دەبنەوە؟


بە گوتەی ئەو گوتەبێژە، ژیریی دەستکرد لە هەموو بەشەکاندا بەکاردەهێندرێت، بەڵام لەبارەی نەمانی دەرفەتی کار بەهۆی ژیریی دەستکردەوە گوتی: "کەمبوونەوەکە کاریگەرییەکی تووندتر لەسەر هەندێک کەرت دروست دەکات، بۆ نموونە پێشکێشکارانی خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان بە کۆمپانیاکانەوە، کارە شیکارییەکان لە بیمە و بانکەکاندا یان ئەو کارانەی کە بەشی کارگێڕیی کارسازیان هەیە."


بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشبینی دەکرێت ژیریی دەستکرد لە بەشەکانی وەک ئاسایشی ئایتی، ژێرخانی ئایتی، ئەندازیاریی بزوێنەرەکان و کەرتی تەندروستیدا دەرفەتی نوێی کار بڕەخسێنێت.



زۆرینەی کارمەندانی بیانی لە کەرتی تەندروستیی ئەڵمانیادا کار دەکەن


دەزگای فیدراڵیی کار رایگەیاند، ژمارەی کارمەندانی بیانی لە سێ ساڵی رابردوودا 400 هەزار کەس زیاد بووە و لە 2.4 ملیۆن کەسەوە گەیشتووەتە 2.8 ملیۆن کەس.


گوتەبێژی BA لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم کارمەندانی بیانیش گوتی: "لێرەدا بە روونی دوو خاڵ دەستنیشان دەکرێن: یەکەمیان نەبوونی زانینی زمانە و دووەمیشیان پرۆسە ئاڵۆز و درێژەکانی ناساندنی بڕوانامە و پسپۆڕییە پیشەییەکانە."


لەبارەی پرسیاری دابەشبوونی کارمەندانی بیانی بەسەر کەرتە جیاوازەکاندا، گوتەبێژی BA گوتی: "گەورەترین زیادبوونی کارمەندە پسپۆڕە بیانییەکان لە کەرتی تەندروستی و کارە کۆمەڵایەتییەکاندا تۆمار دەکرێت."


ئاندریا ناهلیس، سەرۆکی دەزگای فیدراڵیی کار، بە رۆژنامەی هاندڵسبلاتی ئەڵمانی گوتووە، کەمبوونەوەی کارمەندە پسپۆڕە بیانییەکانی بە "کێشە گەورەکەیە".


بۆیە BA بە رووداوی راگەیاند، ئەو دەزگایە داوای ئاسانکاری لە پرۆسەی کۆچبەریی کار و خێراکردنی پرۆسەکانیدا دەکات.



BA: بێکاری لە ئەڵمانیا زیاد بووە



بەپێی ئامارەکانی دەزگای فیدراڵیی کاری ئەڵمانیا، رێژەی بێکاری لە ساڵانی رابردوودا بەم شێوەیە بەرزبووەتەوە:


تێکڕای ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵەکەدا وەک بێکار تۆمار کراون:


2023: 2 ملیۆن و 608 هەزار و 672 کەس


2024: 2 ملیۆن و 787 هەزار و 112 کەس


2025: 2 ملیۆن و 948 هەزار و 92 کەس


بابەتی پەیوەندیدار

خەڵاتی CPJ بۆ رۆژنامەنووسان: لە لوبنانەوە بۆ هەنگاریا، چیرۆکی قوربانی و ئازایەتی
جیهان20-11-2026

خەڵاتی CPJ بۆ رۆژنامەنووسان: لە لوبنانەوە بۆ هەنگاریا، چیرۆکی قوربانی و ئازایەتی

کۆبوونەوەی لووتکەی ترەمپ، پووتین و شی بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات
جیهان19-11-2026

کۆبوونەوەی لووتکەی ترەمپ، پووتین و شی بەبێ رێککەوتن کۆتاییهات

بەریتانیا لەسەر کۆمەڵکوژیی رۆهینگیا: پاشکۆی سەربازیی میانمار دەردەکەین
جیهان19-11-2026

بەریتانیا لەسەر کۆمەڵکوژیی رۆهینگیا: پاشکۆی سەربازیی میانمار دەردەکەین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە