کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

نێردەی ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە بەرلین لەبارەی ئێران کۆبوونەوە

هەکار عەلی

هەکار عەلی

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ
جیهان20-11-2026

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند
جیهان20-11-2026

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند

فەرەنسا بە گومانی دزەپێکردنی زانیاریی نهێنی بۆ پارتەکەی لوپێن، لێپرسینەوە لە بەرپرسێکی باڵا دەکات
جیهان20-11-2026

فەرەنسا بە گومانی دزەپێکردنی زانیاریی نهێنی بۆ پارتەکەی لوپێن، لێپرسینەوە لە بەرپرسێکی باڵا دەکات

رووداو دیجیتاڵ


ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، نێردەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جەنگی ئۆکراینا، لە بەرلین لەگەڵ شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکانی نێوەندگیریی نێوان واشنتن و تاران.


کۆبوونەوەکە رۆژی پێنجشەممە 19-11-2026 بەڕێوەچوو و تاوەکو ئێستا کۆشکی سپی لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە هیچ لێدوانێکی نەداوە.


قەتەر کە نێوەندگیرێکی سەرەکیی نێوان ئەمریکا و ئێرانە، چەندین هەفتەیە کاردەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندن و رێگریکردن لە گەڕانەوە بۆ جەنگ.


لە لایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ هەینی 20-11-2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی تارانەوە گوتی: "ئێران دەیەوێ رێککەوتن بکات. ئێمە دەمانەوێ رێککەوتنێکی راستەقینە بکەین، نەوەک رێککەوتنێکی ساختە کە 51 ساڵە دەیکەن... ئەوان 51 ساڵە خەڵک دەخەڵەتێنن".


ترەمپ سەرکردایەتیی ئێرانی بە "شێت" و "گرووپێکی زۆر شەڕەنگێز" ناوبرد و جەختی کردەوە کە "نابێت رێگەیان پێبدرێ ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."


هەوڵی ئیسرائیل و بڕیارەکەی ترەمپ


9ی مانگ، سەرۆکوەزیرانی قەتەر سەردانی واشنتنی کرد و لەگەڵ ترەمپ و جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا پرسی ئێرانیان تاوتوێ کرد. دوای ئەو کۆبوونەوەیە ترەمپ رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ بۆسەر ئێران "زۆر دوورە" و "پێناچێت پێویست بێت."


دوێنێ پێنجشەممەش ترەمپ لە هەڤپەیڤینێکی تەلەفۆنیی کورتدا بە ئەکسیۆسی گوت کە تاوەکو ساڵی نوێ بڕیار لەسەر هەنگاوی داهاتووی لە جەنگەکەدا نادات.


سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "پەلە ناکەم لە هیچ بڕیارێک [لەبارەی ئێرانەوە]؛ با بزانین دوای سەری ساڵ چی روودەدات."


جووڵە دیپلۆماسییەکانی پشت پەردە


بە گوێرەی زانیارییەکانی دیپلۆماتکارێکی ئاگادار، هەفتەیەک لەمەوبەر سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە تورکیا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەتەوە و نێوەڕۆکی گفتوگۆکانی لەگەڵ ترەمپ و ڤانس پێ راگەیاندووە و باسیان لە رێگاکانی شکاندنی بنبەستی دانوستاندنەکان کردووە.


لە سەرەتای ئەم هەفتەیەیشدا شاندێکی تەکنیکیی ئێران سەردانی دەوحەی قەتەری کرد بۆ هەمان مەبەست؛ هاوکات عێراقچی سەردانی پاکستان و عومانیشی کرد بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکانی گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی.


سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای ئەو هەموو کۆبوونەوە و پەیوەندییانە، هێشتا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو بەدەست نەهاتووە.


بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ
جیهان20-11-2026

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند
جیهان20-11-2026

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند

فەرەنسا بە گومانی دزەپێکردنی زانیاریی نهێنی بۆ پارتەکەی لوپێن، لێپرسینەوە لە بەرپرسێکی باڵا دەکات
جیهان20-11-2026

فەرەنسا بە گومانی دزەپێکردنی زانیاریی نهێنی بۆ پارتەکەی لوپێن، لێپرسینەوە لە بەرپرسێکی باڵا دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە