کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

نەتەوە یەکگرتووەکان: گەنجان خوازیاری پێکهێنانی ژیانی هاوژینین، بەڵام بێکاری و گرانی رێگرە

هەکار عەلی

هەکار عەلی

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ
جیهان20-11-2026

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ

نێردەی ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە بەرلین لەبارەی ئێران کۆبوونەوە
جیهان20-11-2026

نێردەی ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە بەرلین لەبارەی ئێران کۆبوونەوە

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند
جیهان20-11-2026

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند


رووداو دیجیتاڵ


نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، ملیۆنان گەنج لە سەرانسەری جیهاندا خوازیاری پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و وەچەخستنەوەن، بەڵام بەهۆی ناسەقامگیریی دارایی، بێکاری و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیانەوە ناتوانن ئەو هەنگاوانە بنێن.


نەتەوە یەکگرتووەکان نوێترین راپۆرتی لەبارەی دۆخی دانیشتووانی جیهان بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە کە پشتی بە راپرسییەک لەگەڵ زیاتر لە 108 هەزار گەنجی تەمەن 18 بۆ 39 ساڵ لە 73 وڵات و ناوچەی جیهان بەستووە.


راپۆرتەکە ئەو بۆچوونە رەتدەکاتەوە کە دەڵێ نەوەی نوێ لە هاوژینی و پێکهێنانی خێزان دووردەکەونەوە.


بە گوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە، 70٪ی بەشداربووان هاوژینی بە باشترین شێوازی پەیوەندی دادەنێن و 91٪یشیان خوازیاری ئەوەن لانیکەم منداڵێکیان هەبێت، بەڵام ئاستەنگە ئابوورییەکان بوونەتە بەربەست لە بەردەم بەدیهێنانی ئەو خواستانەدا.


لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە 57٪ی گەنجان ناسەقامگیریی داراییان وەک سەرەکیترین رێگر لە بەردەم دۆزینەوەی هاوبەشی ژیان دیاری کردووە، هاوکات 72٪یشیان رایانگەیاندووە کە دۆخی خراپی دارایی رێگرە لەوەی منداڵیان ببێت.


ئامارەکان دەریدەخەن زیاتر لە 40٪ی ئەو بەشداربووانەی تەمەنیان لە 35 بۆ 39 ساڵیدایە و هاوژینی بە بژاردەی نموونەیی دەزانن، هێشتا ژیانی هاوژینییان پێکنەهێناوە؛ هەروەها لەسەر ئاستی جیهان لە هەر پێنج گەنجێک یەکێکیان نە کار دەکات و نە دەخوێنێت، لە وڵاتە کەمداهاتەکانیشدا لە هەر پێنج گەنجێک چواریان کارێکی جێگیر و شایستەیان نییە.


دیێن کەیتا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ، گەنجان زیاتر لە جاران رووبەڕووی سەختی دەبنەوە بۆ دابینکردنی مەرجە سەرەتاییەکانی بنیاتنانی ئەو ژیانەی دەیانەوێ و ئاماژە بەوە دەکات: "گەنجان سەربەخۆیی و پەیوەندیی جێگیریان دەوێ و زۆربەیشیان خوازیاری هەبوونی منداڵن، بەڵام زۆرجار ناسەقامگیریی ئابووری، گرانیی خانووبەرە، ململانێ و پەراوێزخستن ئەو خەونانەیان لێ دووردەخاتەوە."


کەیتا داوای وەبەرهێنانی زیاتری لە تەندروستی، پەروەردە و دەرفەتە ئابوورییەکانی گەنجان کرد و جەختی کردەوە کە پێویستە خواستەکانیان بکرێنە بژاردەی کردەیی.


جگە لە گوشارە ئابوورییەکان، راپۆرتەکە ململانێ چەکدارییەکان، گۆڕانی کەشوهەوا، گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییەکان و نایەکسانیی وەک هۆکاری کاریگەر لەسەر داهاتووی گەنجان دیاری کردووە و ئاشکرای کردووە کە ژمارەی ئەو منداڵ و گەنجانەی تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 24 ساڵیدایە و لە دووریی 50 کیلۆمەتر لە ناوچەکانی شەڕ و ململانێ دەژین، گەیشتووەتە 340 ملیۆن کەس.


نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە حکومەتەکان و هاوبەشەکانی گەشەپێدان دەکات کە رەخساندنی دەرفەتی کار، دابینکردنی خانووبەرەی گونجاو، خوێندن، چاودێریی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتی وەک وەبەرهێنان بۆ نەوەکانی داهاتوو سەیر بکەن، نەوەک تەنیا گفتوگۆکان لە چوارچێوەی نیگەرانیی دابەزینی ژمارەی دانیشتوواندا کورت بکەنەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ
جیهان20-11-2026

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: یەکەمجارە لە مێژوودا ئێران ناتوانێ نەوت بفرۆشێ

نێردەی ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە بەرلین لەبارەی ئێران کۆبوونەوە
جیهان20-11-2026

نێردەی ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە بەرلین لەبارەی ئێران کۆبوونەوە

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند
جیهان20-11-2026

زمانی کوردی لەنێو 12 سەرەکیترین زمانەکانە لە فینلاند

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە