رووداو – onlylebanon
دوای 3 مانگ لە هاككردنی ئەكاونتە كۆنەكەی كە بووە هۆی ونبوونی بۆ ماوەیەكی درێژ، فەزڵ شاكر جارێكی دیكە لە رێگای ئەكاونتێكی نوێوە لە تویتەر دەردەكەوێتەوە.
لە پۆستێكدا فەزڵ شاكر داوا لە میر وەلید بن تەڵاڵی سعودیە دەكات كە هەموو ئەلبوومەكانی لە بازاڕ بكشێنێتەوەو بۆ ئەم مەبەستەش نووسیویەتی "داوایەك و تكایەك بۆ جەنابی شاهانە میر وەلید بن تەڵاڵ، لەبەر خاتری خوای گەورە تكات لێدەكەم كە ئەلبومەكانم لە بازاڕ بكشێنیەوە، من ئامادەم لەبەرامبەردا ئەوەی داوای دەكەی پێتبدەم".
لە پۆستێكی دیكەدا دەڵێت:" بۆ هەموو ئەو كەسانەی كە گوێ لە گۆرانییەكانم دەگرن، سوێند دەخۆم بە خوا، براو خوشكەكانم من ئێستا تەمەنم بووەتە 44 ساڵ نە ئاسودەبووم و نەخۆشیم لە دنیا بینی هەتاوەكو ئەو بوارە پیسەم جێنەهێشت".
هونەرمەند فەزڵ شاكر گۆرانبێژی ناوداری لوبنانی، ساڵی رابردوو وازی لە گۆرانی گوتن هێناو بە كاری ئاینییەوە سەرقاڵ بوو، ئێستاش لەچەند پۆستێكی دیكەدا فەزڵ شاكر باس لە ژیانی خۆی دەكات و ئەوە دەخاتەڕوو سەرەڕای ئەو بارەی ئێستا تێیدایە هیچ كاتێك لەم كارەی كردوویەتی پەشیمان نییە و بە ژیانێكی بێ وێنەی وەسفدەكات، دەشڵێت:"سوێند بەخوا هەرچەندە لەم بارەی ئێستادام، بەڵام لە دڵخۆشیەكی رووحانی ئەوتۆدام كە تەنها خوا پێیدەزانێ، مزگێنی ئەوەشتان دەدەمێ تەنها 3 بەشم ماوە قورئان خەتم بكەم".
سەركەوتنی بەهۆی گۆرانییەكانی وەك خەوێك بوون بۆ زۆربەی ئەو كەسانەی كە لە گەڕەكەكەی دەژیان . فەزل شاكر بوو بە سوپەر ستار و نازناوی " شای رۆمانسیەت" ی پێدرا، ژمارەیەكی ئێكجار زۆر لە خەڵكی پێی سەرسامبوون لە جیهانی عەرەبی دا .
شاكر دەوڵەمەند بوو و ڤێلایەكی 3 نهۆمی بەمەلەوانگەی تایبەت و چەند ئۆتۆمبێلێك و باخێكی تایبەت و رێستۆرانتێكی لە كەنار دەریا كڕی، كە تێدا گۆرانی دەگوت و ئاهەنگەكانی تێدا دەگێڕا . بەڵام لە ساڵی رابردوودا هاوڕێ و هەوادارانی توشی شۆك كرد كاتێ رایگەیاند كە گۆرانی گوتن لە ئاینی ئیسلامدا حەرامە، ریشێكی زۆری هێشتەوە و بەپیوەندی بە شێخێكی ئیسلامییەوە كرد .
مانگی رابردووش لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دانی بەوە دانا كە لە شەڕێكی خوێناوی لەگەڵ سوپادا گروپەكەی 2 كەسیان كوشتووە و دوژمنەكانیشی بە سەگ و بەراز شوبهاند .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ