رووداو – هەولێر
ماوەیەکی زۆرە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا بێدەنگەو هیچ بەرهەمێکی نوێی بڵاونەکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە هیچ میدیایەک دەرنەکەوتووە، ئەمەش پرسیاری جۆراوجۆری لای هەوادارانی ئەم ئەستێرەیە دروستکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا ئێستا لە شاری دوبەی وڵاتی ئیماراتەو لەگەڵ هاورێکانی سەری ساڵی نوێی لەو شارەدا بەسەربردووە.

زەکەریا عەبدوڵڵا، یەکەم ئەلبومی گۆرانییەکانی لە ساڵی 1998 بەناوی تۆ هاتی بڵاوکردەوە، بەهۆیەوە ناوبانگی لە تەواوی کوردستان بڵاوبوویەوە، دواتریش ئەلبومەکانی بگەڕێوە لە ساڵی 1999، دایە لە ساڵی 2001، رۆژگار لە ساڵی 2002، تیلیناز لە ساڵی 2004، گەنجی پیر لە ساڵی 2007 و دواترین ئەلبومی گۆرانییەکانیشی بەناوی لاپەڕەی سپی لە ساڵی 2010 بڵاوکردەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ