گەیلان گۆرانی ئیسپانییەك دەڵێتەوە

08-10-2013
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن گەیلان
A+ A-
رووداو - هەولێر

وا بڕیارە گەیلان تاهیر رۆژی 19ی ئۆكتۆبەری ئێستا بچێتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریكردن لە فێستیڤاڵێكی جیهانی بەناوی (فێستیڤاڵی ئاشتیی گەلان). گەیلان لەو فێستیڤاڵە دوو گۆرانی دەڵێت كە یەكێكیان لاوكێكی كوردییە و دووەمیشیان گۆرانییەكی ئینگلیزییە بەناوی (Hero) كە گۆرانی هونەرمەندی ئیسپانی ئینریكەیە.

گەیلان لەوبارەوە بە (رووداو)ی گوت “جێگای شانازییە بۆ من كە بەشداری لە فێستیڤاڵێكی وا گەورە بكەم و گۆرانی بڵێم”.

گەیلان تاهیر ئەنوەر، لەدایكبووی 1999یە و پلەی یەكەمی لە بەرنامەی وەرزی یەكەمی “تۆ نموونە”ی كەناڵ 4 بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە