یانی پارچە میوزیکێکی نوێ پێشکەش بە کورد دەکات

09-03-2018
دیار کوردە @diyarkurda
 میوزیسیان یانی، یەکێکە لە بەناوبانگترین و گەورە میوزیسیانەکانی جیهان
میوزیسیان یانی، یەکێکە لە بەناوبانگترین و گەورە میوزیسیانەکانی جیهان
نیشانەکردن یانی عەفرین سووریا کوردستان
A+ A-

رووداو-هەولێر

میوزیسیان یانی، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین و گەورە میوزیسیانەکانی جیهان، پارچە میوزکێکی تایبەت پێشکەش بە کورد و سوورییەکان دەکات.


یانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام ، توویتەر و هەروەها لە یوتوب پارچە میوزیکێکی نوێی بەناوی Almost a Whisper (Seléna's Theme) داناوە و نووسیوویەتی ئەمە پێشکەش بە دۆستە کورد و سوورییەکانم.

یانی لەگەڵ دانانی ئەم پارچە میوزیکە نووسیوویەتی "هەستم بە بەهێزی ئێوە کردووە و ئەوەم بینیوە"، هاوکات هیوای ئاشتی بۆ هەردوو گەلی کورد و سووریای خواستووە.

یانی ناوی تەواوی گیاناس کرایسۆمەیلسە، لە 14ی تشرینی دووەمی 1954 لە یۆنان لەدایکبووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە