سووریا دەڵێت فەرەنسا تووشی هیستریا بووە

25-05-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن سووریا فەرەنسا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی وەزیری دەرەوی فەرەنسا گوتی "نابێت بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا بانگهێشتی هیچ کۆبوونەوەیەک بکرێت، بەڵکو پێویستە لەسەر شەڕی نێوخۆی وڵاتەکەی، دادگایی بکرێت"، سووریا دەڵێت فەرەنسا تووشی هیستریا بووە.
 
لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤیزیۆنیدا رۆژی سێشەممە، پرسیار لە کاترین کۆلۆنا، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرا "ئایا پێیوایە دەبێت ئەسەد دادگایی بکرێت؟"، وەزیرەکە گوتی "وەڵامەکەم بەڵێیە".
 
ئەو گوتانە، دوای ئەوە هاتن، بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا هەینیی رابردوو دوای 12 ساڵ، جارێکی دیکە لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبیدا بەشداربووەوە، کە پێشتر بەهۆی شەڕی وڵاتەکەیەوە پەراوێز خرابوو، شەڕێک کە بووەتە هۆی کوژرانی نیو ملیۆن کەس و دەربەدەربوونی نیوەی دانیشتووانی سووریا.
 
وەزارەتی دەرەوەی سووریا، رۆژی چوارشەممە 24ـی ئایار لە راگەیێندراوێکدا گوتی "ئێمە، بەم دواییانە بەدواداچوونمان کردووە بۆ هیستریا و پێگە دیپلۆماسییە پەراوێزخراوەکەی فەرەنسا، کە لە دوای بڕیارەکانی لووتکەی عەرەبییەوە لە شانشینی عەرەبیی سعودیە لە بارەی سووریا، هۆشی خۆی لەدەستداوە".
 
راگەیێندراوەکە دەشڵێت "دیپلۆماسییەتی پاشەکشەکەری فەرەنسا، پێویستە بە هەڵوێستەکانیدا بچێتەوە".
 
وەزارەتی دەرەوەی سووریا هاوکات فەرەنسا تاوانبار دەکات بە هەوڵدان "بۆ گەڕاندنەوەی سەردەمی داگیرکاری".
 
لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوخۆی سووریا لە ساڵی 2011، ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەسەد پچڕاندن و بەشێکیان پشتیوانییان لە ئۆپۆزیسیۆن کرد. 
 
بەڵام هەمان ئەو وڵاتانەی گرەویان لەسەر رووخانی ئەسەد دەکرد، دەستیان بە گەرمکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کردووە لەگەڵ ئەو سەرۆکەدا، کە بە پشتیوانیی ئێران و رووسیا، توانیی چنگی خۆی لە دەسەڵات تووند بکاتەوە. 
 
بەهۆی چەوساندنەوەی خوێناویی خەڵکی سڤیل، وڵاتانی رۆژئاوا ژمارەیەک سزایان بەسەر حکومەت، دامەزراوە و کەسایەتییەکانی سووریادا سەپاندووە. 
 
کۆلۆنا لە هەڤپەیڤینەکەیدا گوتی، هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا، "بەهیچ شێوەیەک لە پلاندا نییە".
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانوویەک کە بە بۆردوومانی ئیسرائیل لە باشووری سووریا وێران بووە. وێنە: رووداو

رووداو لە شوێنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیل لە سووریا؛ شایەتحاڵان باسی "شەوێکی پڕ لە ترس" دەکەن

تیمێکی تۆڕی میدیایی رووداو چووە گوندی بێت جن لە باشووری سووریا، تەنیا چەند کاژێرێک دوای ئەوەی هێزێکی ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی لەنێو گوندەکەدا کرد کە بەهۆیەوە 13 کەس کوژران و زیاتر لە 20ـی دیکەش بریندار بوون. پەیامنێری رووداو لەگەڵ شایەتحاڵانی رووداوەکە قسەی کرد کە باسیان لە "شەوێکی پڕ لە ترس و تۆقاندن" و هێرشی "فڕۆکە، گوللـەتۆپ و مووشەک" کرد