فەزڵ شاکر جارێکی دیکە گۆرانی دەڵێتەوە

10-01-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن میوزیک هونەری فەزڵ شاکر
A+ A-

رووداو – ئاژانسەکان

فەزڵ شاکر، هونەرمەند و ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەبی، ماوەیەکی زۆرە لە گۆرانیگوتن و کاری هونەری دابڕاوە، بەڵام ناوبراو ئێستا دەیەوێت جارێکی دیکە گۆرانی بڵێتەوە.

موستەفا مورسی، یەکێک لە هاورێ نزیکەکانی فەزڵ شاکر بە میدیاکانی راگەیاندووە "فەزڵ شاکر ئێستا کار بۆ تۆمارکردنی گۆرانییەکی نوێ دەکات، گۆرانییەکەش ناوی "تەتەر"-ەو لە ئاوازی وەلید سەعد-ە، گۆرانییەکەش بۆ زنجیرە درامایەک تۆمار دەکرێت، کە لە رەمەزانی داهاتوو پەخشدەکرێت".

مورسی دەشڵێت "فەزڵ شاکر حەزێکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر ژیانی تایبەتی خۆی، منیش بۆ ئەم بابەتە زۆر پشتگیری دەکەم، هەوادارانیشی بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گۆرانی نوێ بە دەنگی ئەو ئەستێرەیە دەکەن".

لە ماوەی رابردوو فەزڵ شاکر واز هێنانی خۆی لە کاری هونەری راگەیاند و پەیوەندی بە گروپێکی ئیسلامییەوە کرد، بەڵام دواتر پەشیمانبوونەوەی خۆی راگەیاند و لە ماوەی رابردووشدا دادگای باڵای لوبنان ئەم ئەستێرەیەی بە بێ تاوان ناساند.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە