رووداو - هەولێر
نوێترین کلیپی گۆرانی گۆرانیبێژی بەنێوبانگی باکووری کوردستان نیزامەدین ئاریچ بەناوی "ئەز زانم کوردستان چێبێ" بڵاوکرایەوە، کە لە گۆرانییەکەدا نووسەر و بیرمەندی تورک و دۆستی کورد ئیسماعیل بێشکچی بەشداری دەکات.
نیزامەدین ئاریچ، لە کوردستان بە فەقێی تەیران ناسراوە، تێکستێکی ئەسکێرێ بۆییک بەناوی "ئەز زانم کوردستان چێبێ" دەکاتە گۆرانیی و لە کلیپی گۆرانییەکەشدا ئیسماعیل بێشکچی، نووسەری بەنێوبانگی دۆستی کورد بە کوردی بەشێک لە تێکستەکە دەخوێنێتەوە.
لە کلیپی گۆرانییەکەدا، ژمارەیەک منداڵی کورد وەک کۆرس بەشداری دەکەن و گۆرانییەکە دەڵێنەوە، وێنە و تابلۆی ژمارەیەک کەسایەتی مێژوویی کوردستان بەکارهێنراوە، ئیسماعیل بێشکچێ لە گۆرانییەکە دەڵێت "ئەمڕۆ بێت یان سبەی بێت، دەزانم کوردستان دروست دەبێت".
نیزامەدین ئاریچ، گۆرانیبێژ و سینەماکاری بەنێوبانگی لە ساڵی 1956 لە باکووری کوردستان لە دایکبووە، ماوەی 36 ساڵە لە ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ