مەغریب.. بەهۆی جلوبەرگەکانییەوە سکاڵا لە دژی جینێڤەر لۆپێز تۆمار دەکرێت

10-06-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن مەغریب جێنیفەر لۆپێز
A+ A-
رووداو – مۆنتی کارلۆ
 
بەهۆی دەرکەوتن و پۆشینی ئەو جلوبەرگانەی لە فێستیڤاڵی هونەری "مەوازین"، لە وڵاتی مەغریب پۆشیبووی، هاوڵاتیانی مەغریب سکاڵا لە دژی جینێڤەر لۆپێز، ئەستێرەی ئەمەریکی تۆمار دەکەن.

لۆپێز، لە 29-ی ئایاری 2015، بە جلوبەرگێکی نیمچەرووت و سەمای ورژێنەر، لە فێستیڤاڵی هونەری مەوازین-ی وڵاتی مەغریب گۆرانی گوت، کە فێستیڤاڵەکە لە رێگەی کەناڵی فەرمی M2-ی ئەم وڵاتە پەخشکرا.

محەمەد کەسی، پارێزەری مەغریبی، بەناوی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیەوە، سکاڵا لە دژی جینێڤەر لۆپێز و سەرۆکی رێکخراوی کولتووری مەغریبی تۆمار دەکات و بەوە "شێواندنی ئابرووی گشتی" تۆمەتباریان دەکات.

لە دەقی سکاڵانامەکەیدا، ئەو پارێزەرە نووسیویەتی، کە لۆپێز بەجلوبەرگە رووت و هەڵسوکەوتە ورژێنەرەکانیدا، هەستی چەندین کەسی ورژارندووە لە ئامادەبووان و بینەرانی ئەم فێستیڤاڵە، لە کاتێکدا بەشێک لەوانە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ کەمتر بووە.

بەپێی یاسای ژمارە 483-ی وڵاتی مەغریب، ئەگەر لۆپێز ئەم تۆمەتەی بەسەر ساغبێتەوە، ئەوا دەبێت بۆ ماوەی مانگێک تاکو دوو ساڵ زیندانی بکرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە