مەغریب مۆندیالی خوار 20 ساڵانی بردەوە و مێژووی نووسییەوە

20-10-2025
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین
نیشانەکردن مەغریب
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

مەغریب بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا، نازناوی مۆندیالی خوار 20 ساڵانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە 2-0 گۆڵ لە ئەرجەنتینی بردەوە و تیپەکە بووە دووەم وڵاتی ئەفریقی نازناوەکە بباتەوە.
 
مەغریب لە یاریی کۆتایی مۆندیال خوار 20 ساڵان، کە لە چیلی بەڕێوەچوو، سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ئەرجەنتین تۆمارکرد.
 
یاسر زەبیری، ئەستێرەی یارییەکە بوو و هەردوو گۆڵی یارییەکەی لە نیوەی یەکەمدا تۆمار کرد، لە کاتێکدا لاوانی ئەرجەنتین لە گێمی دووەمدا، هیچ پەرچەکردارێکی جێگەی سەرنجیان پێشان نەدا و یارییەکە بەهەمان ئەنجام کۆتایی هات.
 
هەڵبژاردەی مەغریب رێچکەیەکی نایابی بڕی تاوەکو گەیشتە یاریی کۆتایی و لە قۆناخەکانی چوونە دەرەوەی دۆڕاودا، تیپەکە هەریەک لە هەڵبژاردەکانی کۆریای باشوور، ئەمریکا و فەرەنسای تێپەڕاند.
 
ئەرجەنتین، یەکێک بوو لە بەربژێرە بەهێزەکانی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتییەکە، بەڵام لە یاریی کۆتاییدا نەیتوانی بەربەستی مەغریب ببڕێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە