ھەردی عومەر: موزایەدە بە ناوی پێشمەرگە مەکەن

10-12-2014
رێكەوت سەلام
نیشانەکردن هەردی عومەر پێشمەرگە
A+ A-

رووداو – سوید 

دەرھێنەری كورد ھەردی عومەر ئێستا كاری چەند بەرھەمێكی كۆتایی پێھێناوە و گلەیی لەو كەسانەش دەكات، كە موزایەدە بە ناوی پێشمەرگە، كۆبانێ و شنگال دەكەن.
 
لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ھەردی عومەر دەڵێ:" لە ماوەی رابردوو چەندین كاری جۆراوجۆرمان بڵاو كردووەتەوە و ئێستاش كاری كلیپێكم بۆ ھونەرمەندی موزیكژەن سامان پیانۆ كۆتایی پێھێناوە و لە ماوەی داھاتە بڵاودەبێتەوە".

ئەو ھونەرمەندە گلەیی لەو كەسانە دەكات، كە بە ناوی پێشمەرگە و كۆبانێ رێكلام بڵاودەكەنەوە و دەڵێن، بەشێك لە داھاتی ئاھەنگی سەری ساڵ دەبەخشینە كۆبانێ، هەردی پێیوایەو ئەمە "كارێكی نادروست"ـە.

ھەردی دەشڵێ:" ناكرێت لەو كاتە بێت و رێكلامێكی گەورەی بۆ بكەی، كە بەشێكی داھاتی ئاهەنگی سەری ساڵ دەبەخشنە ئاوارەكان یان دەیبەخشنە برا پێشمەرگەكان، من پێموایە ئەو كارە كارێكی راستن نییە، من ناڵێم ھەمووی، بەس ئاگادارم كە لەم رێگایەوە دەیانەوێت داھاتی زیاتر كۆبكەنەوە بۆ ئەوەیە خۆیان سودمەند بن نەك ھاوكاریكردنی پێشمەرگە و ئاوارەکان".

ئەو ھونەرمەندە پێشیوایە نابێت رێكلام بكرێت و بە شێویەكی زۆر بڵاوبكرێتەوە، راستە خەڵكی ئەوروپا زۆربەی كاتەكانی بە كاركردن دەباتە سەر، بەڵام ئێستا  لە كوردستان خەڵك شەھیدێكی زۆری داوە، بۆیە من پێم باشە ئەو كارانە بە شێوەیەكی زۆر رێكلامی بۆ نەكرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە