قوتابییەکی بەهرەمەند سروودی (پێشمەرگە) دەڵێتەوە و لاسایی دەنگی هانی دەکاتەوە

25-10-2025
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
هێڤیدار کامەران لە کاتی گوتنەوەی سروودی (پێشمەرگە)
هێڤیدار کامەران لە کاتی گوتنەوەی سروودی (پێشمەرگە)
نیشانەکردن پێشمەرگە هێڤیدار کامەران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

"مامۆستاکەمان باسی هەستی نەتەوەیی کرد، ئێمەش ویستمان بە گوتنەوەی سروودی پێشمەرگە بیکەینە سوپڕایز بۆی". ئەمە قسەی هێڤیدار کامەران، ئەو قوتابییە بەهرەمەندەیە کە لەگەڵ هاوپۆلەکانی سروودی (پێشمەرگە)ـی گوتبووەوە، لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
 
هێڤیدار کامەران رۆژی شەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، میوانی بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)ـی رووداو بوو و چیرۆکی پشت ڤیدیۆ و گوتنەوەی سروودەکەی گێڕایەوە و گوتی: "کارەکەمان بەبێ هیچ پرۆڤەیەکی پێشوەختە بوو، راستەوخۆ تۆمارمان کرد و بڵاوکرایەوە".
 
هێڤیدار کامەران خەڵکی قەزای شێخانە و قوتابی پۆلی هەشتە، گوتیشی، هاوپۆلەکانی بەهۆی دەنگخۆشییەوە ئەویان هەڵبژاردووە تاکو پێشڕەوایەتییان بکات. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "زۆر سەرسامم بە هونەرمەند هانی و حەزم دەکرد وەک ئەو دەربکەوم".
 
سەرەڕای دەنگخۆشییەکەی و ئەو ستایشەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێی کراوە، هێڤیدار ئامانجی سەرەکیی خۆی ئاشکرا کرد و گوتی: "حەزم لە کاری هونەرییە، بەڵام نامەوێت ببمە گۆرانیبێژ، ئامانجم ئەوەیە ببم بە پزیشک و خولیایەکی زۆرم بۆ وانەی زانست هەیە".
 
ئەو کچە بەهرەمەندە جگە لە زمانی کوردی، شارەزایی لە زمانەکانی ئینگلیزی و تورکیش هەیە و داوای کرد گرنگییەکی زیاتر بە وانەی هونەر بدرێت لە قوتابخانەکاندا. گوتیشی: "حەز دەکەم بەشی هونەری زیاتر پێش بکەوێت، چونکە هونەر شتێکی زۆر باشە و دەتوانین لە رێگەیەوە نیشتمانەکەمان زیاتر بە پێشەوە ببەین و کولتووری خۆمان بپارێزین".
 
سروودی (پێشمەرگە) یەکێک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی دڵشاد سەعید، ئاوازدانەری ناسراوی کوردە و لە هۆنراوەی ئەدیب چەلکییە. لە کاتی شەڕی دژی داعشدا بە پاڵپشتیی تۆڕی میدیایی رووداو بەرهەمهێنراوە. بەرهەمەکە بە شێوەی سیمفۆنی بەرهەمهێنراوە و ژمارەیەک گۆرانیبیژی ناسراوی کورد تێیدا بەشداربوونە، لەوانەش هانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەڵگەفیلمی خولەپیزە

خولەپیزە چۆن ژیا و چۆن گیانی لەدەستدا؟

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر رووداوەکاندا، بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، وردەکاریی ژیان و بەسەرهاتی مەحموود محەممەد، ناسراو بە خولەپیزە و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە کە لە چلەکانی سەدەی رابردوودا دژی حکومەتی پاشایەتیی عێراق چەکیان هەڵگرت.