هێلی لەڤ، خانمە ئەستێرەو گۆرانیبێژی کورد لە چوارچێوەی سەردانێکی بۆ شاری دوبەی وڵاتی ئیمارات، چاوی بە کیم کارداشیان ئەستێرەی ئەمەریکی دەکەوێت، هێلی لەڤ لەم دەرکەوتنەیدا لەگەڵ کارداشیان بەجلێک دەردەکەوێت کە لە ستایلی جلی کوردی و جلی ئیماراتی نزیکە.

کیم کارداشیان، ئەستێرەی جیهانی ئێستا بەمەبەستی پێشکەشکردنی چەند دیدارێکی تایبەت سەبارەت بە ئەزموونی فاشیۆنی خۆی لە دوبەیە، ئامادەبوون لەم دیدارە بۆ هەموو کەسێکە، بەمەرجێک بلیتی ئامادەبوونت بڕیبێت، هێلی لەڤ لەو دیدارە ئامادەدەبێت و دواتریش وێنەیەکی تایبەت لەگەڵ ئەم ئەستێرەیە بە هاوبەشی لەگەڵ شارەزای بواری مکیاژ ماریۆ دەگرێت.

دەرکەوتنی کیم کارداشیان لە دوبەی، یەکەم دەرکەوتنی دەبێت لە دوای رووداوی دزیکردنی لێی لە پاریس، کە لە شوێنی حەوانەوەی تایبەتی خۆی چەند کەسێکی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەری و بەبەهای 10 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی جوانکاریان لە کارداشیان دزی، پۆلیسی پاریس لە دواین لێدوانیدا لەبارەی ئەم دۆسیەیە رایگەیاند، کە چەندین تۆمەتباری سەرەکی ئەو تاوانەی دەستگیرکردووەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ