کیم کارداشیان بە گوارەیەکی ئەڵماسی ئەلیزابێس تەیلەر دەرکەوت

12-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن کیم کارداشیان باڵنسیاگا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کیم کارداشیان، مۆدێل و ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی ریالیتی، لە نمایشی براندی باڵنسیاگا لە هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس بەشداربوو و یەکێک لە دیزاینەکانی ئەو براندەی نمایشکرد.
 
کارداشیان، باڵیۆزی براندەکەیە و بە ستایلێکی کلاسیکی هۆڵیوودی دەرکەوت؛ جلێکی ئاوریشمی تەسک پۆشیبوو، پاڵتۆیەکی فەرووی لەسەر شانەکانی دانابوو و قژی بە ستایلی بۆب بڕیبوو. 
 
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دەرکەوتنەکەی، لەگوێکردنی جووتێک گوارەی ئەڵماس بوو کە پێشتر ئەلیزابێس تەیلەر، ئەکتەری بەریتانی - ئەمریکی خاوەنی بووە.
 
ئەمە دوا نمایشی دیزاینەر دیمنا گڤاسالیا بوو وەک بەڕێوەبەری داهێنەری باڵنسیاگا، چونکە لە مانگی ئازاردا وەک بەڕێوەبەری داهێنەری نوێی براندی گوچی دەستنیشانکرا.
 
لە ریزی پێشەوەی ئامادەبوواندا ژمارەیەک ئەستێرەی ناسراو سینەما و میوزیک دانیشتبوون، لەوانە نیکۆڵ کیدمان، سەلما حایک، میشێل یۆ، کاردی بی، کەیتی پێری.
 
هەفتە نمایشی جلوبەرگی پاریس، تایبەت بە جلوبەرگی پاییز و زستانی 2025-2026 بۆ جلوبەرگە ناوازە و گرانبەهاکان، لە 7ـی تەممووزی 2025 دەستیپێکرد و لە 10ـی تەممووز کۆتاییهات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماتیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی - کەنەدی

پزیشکێک بەهۆی مردنی ئەستێرەیەکی (Friends) زیندانیکرا و سێی دیکەش دادگەیی دەکرێن

پزیشکێکی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە ماددەی 'کیتامین'ـی بۆ ماتیۆ پێری، ئەستێرەی زنجیرەی (Friends) دابینکردبوو، سزای 30 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا؛ بەمەش بووە یەکەم کەس لە دۆسییەی گیانلەدەستدانی ئەو ئەکتەرە سزا بدرێت.