کیم کارداشیان لە فیلمێکدا رۆڵی خراپەکار دەگێڕێت

30-06-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن کیم کارداشیان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کیم کارداشیان، ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی ریالیتی، نەک هەر وەک بەرهەمهێنەر بەشداریی لە بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێی لایڤ ئاکشندا دەکات کە بیرۆکەکەی لە بووکەڵە بەناوبانگەکانی "بڕێتز" وەرگیراوە، بەڵکو بڕیارە رۆڵی کارەکتەری خراپەکاری سەرەکیی نێو فیلمەکەش بگێڕێت.
 
ئەمە یەکەم فیلم نییە بیرۆکەکەی لە بووکەڵەکانی "بڕێتز" وەردەگیرێت، بەڵکو لە 2007ـیش فیلمێکی دیکە لەبارەیەوە بەرهەمهێنراوە، ئەمجارە کیم کارداشیان (44 ساڵ) لە بەرهەمهێنانیدا بەشدارە.
 
ئەمە یەکەمجار نییە ماڵباتی کارداشیان هاوکاریی لەگەڵ ئەو براندە جیهانییە دەکەن، کایلی جێنەری خوشکی بچووکی کیم کارداشیان؛ لە 2023 کۆمەڵێک بووکەڵەی "بڕێتز" بە ناوی خۆیەوە خستە بازاڕەوە.
 
کۆمەڵەکەی کایلی دوو بووکەڵەی سەرەکی و شەش بووکەڵەی بچووکی لەخۆگرتبوو کە دیزاینەکانیان لە بەناوبانگترین دەرکەوتنەکانی کایلی وەرگیرابوون، لەوانەش جلوبەرگەکەی لە رێوڕەسمی "مێت گالا"ـی 2019.
 

لەلایەکی دیکەوە، کیم کارداشیان لە رێگەی ستۆریی ئەکاونتی ئینستاگرامەکەیەوە، وێنەیەکی گفتوگۆی خۆی لەگەڵ ژیریی دەستکردی "ChatGPT" بڵاوکردەوە، تێیدا سوپاسی ئەو بەرنامەیە دەکات بۆ پشتگیریکردنی لە کێشە یاساییەکانی لەگەڵ هاوژینی پێشووی، کانیێ وێست.
 
لە گفتوگۆکەدا کیم دەنووسێت: "سوپاس بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتیت لە ئەستۆ گرت... ئەمە بۆ من زۆر گرنگە."
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.