هاوسەری راغب عەلامە رێگە لە نزیکبوونەوەی ئیلیسا لە مێردەکەی دەگرێت

16-03-2015
دەرباز یونس
نیشانەکردن ئیلیسا راغب عەلامە
A+ A-
رووداو – لها مەگەزین

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو، ئیلیسا، ئەستێرەی لوبنانی، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا باوەشی بە راغب عەلامە-ی سوپەرستاردا کردووە، ژنەکەی راغب لەمەودوا رێگری لە نزیکبوونەوەی ئەو دوو ئەستێرەیە دەگرێت.

ماڵپەڕی بەناوبانگی عەرەبی لها مەگەزین، بڵاویکردووەتەوە، "لەوە دەچێت ئیتر هاوسەری راغب عەلامە دڵپیسی لە مێردەکەی بکات و رێگە بەنزیکبوونەوەی ئلیسا نەدات".

هەر لە هەواڵەکە، لها مەگەزین چەند وێنەیەکی راغب عەلامە و جیهانی هاوسەری و ئیلیسای بڵاوکردووەتەوە، کە لە سەرجەم وێنەکان، ژنەکەی راغب کەوتۆتە نێوان مێردەکەی و ئیلیسا، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە وێنەیەکی راغب عەلامە و ئیلیسا بڵاوبوویەوە، کە باوەشیان بەیەکدا کردووە. وێنەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی جۆراوجۆری دروستکرد.

ژنەکەی راغب، ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی دەنگۆی خەڵکی بداتەوەو نووسیویەتی، "لەگەڵ خۆشەویستەکەم راغب و هونەرمەندی جوان ئیلیسا، لە دوبەی".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە