راغب عەلامە شەوئاهەنگێک لە هەولێر دەگێڕێت

12-08-2023
پەسار فایەق
راغب عەلامە، هونەرمەندی لوبنانی
راغب عەلامە، هونەرمەندی لوبنانی
نیشانەکردن راغب عەلامە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راغب عەلامە، هونەرمەندی لوبنانی شەوئاهەنگێک لە هەولێر دەگێڕێت، تێیدا گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش دەکات.
 
وائیل ئەحمەد، رێکخەری کۆنسێرتەکە، بە رووداوی راگەیاند، هونەرمەند راغب عەلامە، لە 21ـی ئەیلوولی داهاتوو شەوئاهەنگێک بۆ هەوادارانی لە هەولێر سازدەکات و گوڵبژێرێک لە گۆرانییەکانی پێشکێش دەکات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە 22ـی ئەیلوولی 2022 یەکەم شەوئاهەنگیان بۆ ئەو هونەرمەندە سازکرد و بەهۆی ئەو پێشوازیە گەرمەی لێیکرا، بڕیاریندا جارێکی دیکە بانگهێشتی بکەنەوە و شەوئاهەنگێکی دیکەی بۆ ساز بکەن. 
 
رێکخەری شەوەئاهەنگەکە، روونیشکردەوە، تاوەکو ئێستا کۆنسێرت و شەوەئاهەنگیان بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی کورد و بیانی سازکردووە و لە ماوەی داهاتوودا هونەرمەندانی بەناوبانگ لەسەر ستەیجی هۆڵەکەیان دەردەکەون.
 
راغب عەلامە لە 7ـی حوزەیرانی 1962 لە لوبنان لە دایکبووە، رەگەزنامەی کەنەدی هەیە، یەکەم گۆرانیی بەناوی 'ئیتفەرەج عەلحەلاوە' بڵاوکردووەوە و لەرێگەی گۆرانی 'یا بنت سولتان' بەناوبانگ بووە.
 
خاوەنی 19 ئەلبوومی گۆرانییە، جگە لە گۆرانی سۆزداری و خۆشەویستی، خاوەن ئەلبوومێکی ئاینیشە بەناوی 'یا رب یا ئەڵڵا' کە لە 1999 بڵاویکردەوە و لە 2013 وەک باڵیۆزی ئاشتی و نیەتپاکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانکرا و پێشتریش سەردانی هەولێری کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە