پێنجشەممەی داهاتوو راغب عەلامە شەوئاهەنگێک لە هەولێر دەگێڕێت

19-09-2023
پەسار فایەق
راغب عەلامە لە یەکێک لە کۆنسێرتەکانی ئەمساڵی لە میسر
راغب عەلامە لە یەکێک لە کۆنسێرتەکانی ئەمساڵی لە میسر
نیشانەکردن راغب عەلامە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راغب عەلامە، هونەرمەندی لوبنانی شەوئاهەنگێک لە هەولێر دەگێڕێت، تێیدا گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش دەکات و رێکخەری کۆنسێرتەکە دەڵێت، لە ماوەی داهاتوودا شەوەئاهەنگ بۆ ژمارەیەک ئەستێرەی دیکەی عەرەبی لە هەولێر سازدەکەن.
 
وائیل ئەحمەد، رێکخەری کۆنسێرتەکە، بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 9ـی شەوی پێنجشەممە 21ـی ئەیلوولی 2023، کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەند راغب عەلامە لە هەولێر سازدەکەن، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە لە 22ـی ئەیلوولی 2022 شەوەئاهەنگێکی دیکەیان لە هەولێر بۆ سازکرد.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی ئەو پێشوازییە گەرمەی لە شەوەئاهەنگەکەی ساڵی رابردووی عەلامە لە هەولێر کرا، بڕیاریاندا جارێکی دیکە بانگهێشتی بکەن و بڕیارە گوڵبژێرێک لە گۆرانییەکانی پێشکێش بکات.
 
رێکخەری شەوەئاهەنگەکە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەی داهاتوودا شەوەئاهەنگ بۆ هونەرمەندی دیکەی ناسراوی عەرەب لە هەولێر دەگێڕن و پێشتر شەوەئاهەنگیان بۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندی دیکە سازکردووە.
 
راغب عەلامە لە 7ـی حوزەیرانی 1962 لە لوبنان لە دایکبووە، رەگەزنامەی کەنەدی هەیە، یەکەم گۆرانیی بەناوی 'ئیتفەرەج عەلحەلاوە' بڵاوکردووەوە و لەرێگەی گۆرانی 'یا بنت سولتان' بەناوبانگ بووە.
 
خاوەنی 19 ئەلبوومی گۆرانییە، جگە لە گۆرانی سۆزداری و خۆشەویستی، خاوەن ئەلبوومێکی ئاینیشە بەناوی 'یا رب یا ئەڵڵا' کە لە 1999 بڵاویکردەوە و لە 2013 وەک باڵیۆزی ئاشتی و نیەتپاکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانکرا و پێشتریش سەردانی هەولێری کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە