فەزڵ شاكر لە سێدارە دەدرێت

16-07-2013
نیشانەکردن فەزڵ شاكر
A+ A-
رووداو- ئاژانسەكان

دادگای یەكەمی عەسكەریی لوبنان بڕیاریدا هونەرمەند فەزڵ شاكر و شێخ ئەحمەد ئەسیر، بە تاوانی كوشتنی دوو سەربازی لوبنانی لە سێدارە بدات.

 هونەرمەند فەزڵ شاكر گۆرانبێژێكی ناوداری لوبنانی، وازی لە گۆرانیگوتن هێنا و بە كاری ئاینییەوە سەرقاڵ بوو، بەڵام لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەڵێت كە بەدەستی خۆی دوو سەربازی لوبنانی كوشتووە، لەگەڵ ئەو تۆمەتە گەلێك تۆمەتی دیكەی دراوەتە پاڵ، لەوانەش پارەوەرگرتن و دەستدرێژیكردنە سەر دەسەڵاتی یاسایی و هەڵگرتنی چەك بەبێ مۆڵەت و چەندین تۆمەتی دیكە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە