رووداو- ئاژانسەكان
ئەستێرەی گۆرانیی لوبنانی راغب عەلامە لە پرێس كۆنفرانسێكدا دەربارەی بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ دەڵێت، من سەرۆكی لیژنە بووم، بەڵام ئێستا وائیل كەفووری تەنیا ئەندامە، كەواتە جێگای منی نەگرتووەتەوە.
لە مەراسیمی راگەیاندن و بڵاوكردنەوەی ئەلبوومە نوێیەكەی، راغب عەلامە لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی بەرنامەی وەرزی نوێی ئەرەب ئایدڵ دەڵێت "رێزم بۆ ئەندامانی ئەو لیژنەیە، بەڵام ئەم ئەلبوومەی من 100 لەو بەرنامانە دێنێ، چونكە ئەو بەرنامەیە كاتی زۆر گرتبووم و فشارێكی زۆری لەسەر دەروونم دروستكردبوو، ئەوەش یەكێك بوو لە هۆكارەكانی وازهێنانم".
دەربارەی جێگرتنەوەی لەلایەن هونەرمەند وائیل كەفووری، گوتی "ئەو نەهاتووەتە شوێنی من، چونكە من سەرۆكی لیژنە بووم، بەڵام ئەو تەنیا ئەندامی لیژنەكەیە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ