رووداو - ھەولێر
ئەوەی تاوەکو ئێستا زانراوە زیاتر ئافرەتانن کە نەشتەگەری جوانکاری دەکەن، بەڵام جگە لە ئافرەتان، پیاوان و چەندین گۆرانیبێژی بەنێوبانگی عەرەبی نەشتەگەریان ئەنجامداوە و جوانکارییان بۆ رووخساریان کردووە .
کازم ساھیری، کە بە قەیسەری ھونەری عەرەبی ناسراوە جوانکاری لە روومەتی کردووە و، بەڵام ئەوەی کە دەبیندرێت زۆر بە کەمی گۆڕانکاری بەسەر روخساریدا ھاتووە.
گۆرانیبێژی لوبنانی راغب عەلامە بەهەمان شێوەی کازام ساهیر ، نەشتەرگەری لە روومەتیدا کردووە و وەک خۆی دەڵێت" ئەو جوانکارییە بۆ ئەوەیە هەتاکو پیری لە رووخسارمدا دیارنەبێت".

وایل کفوری، یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی عەرەب کە جوانکاری لە لێو و دەمی کردووە و بچووکی کرۆدتەوە، بۆیە بە یەکێک لە جوانترین ھونەرمەندان دادەنرێت کاتێک کە زەردەخەنە دەکات.

ھەروەھا ھونەرمەندی بە ناوبانگی لوبنانی جۆرج راسی ئەمەیش بە ھەمان شێوەی وایل کفوری لێوی بچووک کردووەتەوە، بەڵام ھەردوو گۆرانیبێژان محەممەد فواد و سابر روباعی جیاواز لە ھونەرمەندانی دیکە ئەوان تەنھا قژیان چاندۆتەوە.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ