رووداو - AP
لە لۆس ئەنجلۆس-ی ئەمەریکا، نمایشێکی تایبەتی نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی کۆنگ فۆ پاندا بەرێوەچوو، لە نمایشەکەشدا ئەنجلێنا جولی، وەک ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە ئامادەبوو.
لە رێورەسمەکەدا ئەکتەرە سەرەکییەکان جولانەوەی هاوشێوەی فیلمەکە ئەنیمەیشنەکەیان دەکرد، ئەمەش بەمەبەستی راکێشانی سەرنجی ئامادەبووان، بەشێک لە کاتی تۆمارکردنی دەنگ-ی فیلمەکەش لە رێورەسمەکە پیشاندرا.
کۆنگ فۆ پاندا، فیلمێکی سێ رەهەندی ئەمەریکی چینییە، کاری بەرهەمهێنانی لە لایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بۆ ئەنجامدراوە، کاری دەرهێنانی لە لایەن هەریەکە لە جینێڤەر یوهو نێڵسۆن و ئالێساندرۆ کارلۆنی ئەنجامدراوە، بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە نزیکەی 140 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکییەو لە کۆتایی ئەم مانگە لە سینەمەکانی جیهاندا پیشاندەدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ