رووداو – alquds
كۆمپانیای رۆتانا بڕیاری دا، گۆرانییەكی نوێی هونەرمەندی لوبنانی، كە ناوی " یەهونل عومر لی حەبیبی"یە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لە كەناڵە فەرمییەكانی رۆتانا بڵاوبكاتەوە.
ماوەیەكی كەم پێش ئەوەی فەزڵ شاكر دەستلەكاری هونەری هەڵبگرێت، ئەم گۆرانییەی تۆماركرد و تێكستی گۆرانییەكەشی لەلایەن شاعیری بەناوبانگی عەرەبی، هانی عەبدولكەریمەوە دانراوە و ئاوازەكەشی لەلایەن بەلیغ حەمدییە، كە ئەویش ئاوازدانەرێكی زۆر بەناوبانگ بووە و كۆمپانیای رۆتانا توانیویەتی مافی بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكە لە میراتگرانی بەلیغەوە وەربگرێت.
دواتر كۆمپانیای رۆتانا كارەكانی گۆرانییەكەیان تەواوكردووە و بە ناوی فەزڵ شاكرەوە بڵاوی دەكەنەوە، لەبەرئەوەی گۆرانییەكە بووەتە موڵكی كۆمپانیای رۆتانا، فەزڵ شاكر بەهیچ شێوەیەك ناتوانێت رێگری لە بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكە بكات.
فەزڵ شاكر، كە هونەرمەندێكی لوبنانییە و بە یەكێك لە رۆمانسیترین گۆرانیبێژەكانی عەرەب ناسرابوو، بەڵام دواتر بڕیاری دا دەست لە گۆرانیگوتن هەڵبگرێت و پاشانیش بوو بە چەكداری سەر بە كۆمەڵێكی ئیسلامی تووندڕەو و خۆی و براكەی بە كوشتنی دوو سەربازی لوبنانی تۆمەتباركران، تەنانەت لەلایەن یەكێك لە دادوەرە لوبنانییەكان فەرمانی لەسێدارەدانیان بەسەردا دراوە و لە بەرامبەر بڕیارەكەی دادوەریشدا، شاكر گوتویەتی "تاوانبار بێتاوانە تاوەكو تاوانباریەكەی دەسەلمێندرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ