رووداو – sayidaty
فەزڵ شاكر، هونەرمەندێكی رارایە، هەم لە رووی بیرووڕا جیاوازەكانی لەسەر ئاینی ئیسلام و هەمیش لەسەر بیروباوەڕە سیاسیيەكانییەوە، كە ئەمەش وایكردووە هاندەرانیشی وەك خۆیبن و جارجارە پشتی بگرن و جارجارەش پشتی بەردەن.
فەزڵ شاكر لەم دواییانە كارێكی دیكەی كرد، كە نە پەیوەندی بە بیروباوەڕی ئاینی ئیسلام و نە پەیوەندیشیان بە بیروباوەڕە سیاسیيەكانییەوە هەیە، لە دژی رژێمی سوریا و حیزبوڵڵای لوبنانی، بەڵكو ئەم كارەی پەیوەندی بە سروودێكی نوێوە هەیە، كە تێیدا بەسەر پێغەمبەر عیسا هەڵدەڵێت، ئەم كارەشی بەهۆی نزیكبوونەوەی سەری ساڵی زایينی و یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحەوە بووە.
دوێنێ چوارشەممە، فەزڵ شاكر لە ئەكاونتی تایبەتیی لە تویتتەر رایگەیاند، موسوڵمان، موسوڵمانایەتی تەواو نابێت تاوەكو باوەڕی تەواوی بە حەزرەتی مەسیح نەهێنێت.
دواتریش لینكی گۆرانییەكەی داناوە و لە چەند تویتتێكی جیاوازدا، چەند وشەیەكی سروودەكەی نووسیوە كە لە سەرەتاكەیدا دەڵێت "حەزرەتی مەسیح پیرۆزە و ئێمەش خۆشەویستی ئەوین، مەسیحی پیرۆز ئاینی راستی هێنا".
لە سروودەكەدا فەزڵ شاكر باس لە چیرۆكی لەدایكبوونی مەسیح و ژیان و موعجیزەكانی دەكات و زۆربەی هەوادارانییشی سەرسامی خۆیان بۆ ئەو سورودە دەربڕیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ