رووداو - هەولێر
هونەرمەند پەیوەند جاف، نوێترین کلیپی گۆرانی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە ئەو گۆرانییەی پەیوەند بەناوی "دڵم تەنگە" 25 ساڵ بەر لە ئێستا بڵاوکراوەتەوە و کلیپی بۆ کراوە، بەڵام پەیوەند لەسەر داوای هەوادارانی جارێکی دیکە گۆرانییەکە نوێدەکاتەوە.
دەرهێنەری کلیپەکە بڕیار فەتاحە، پێشتر چەندین ئەزموونی لەگەڵ پەیوەند جاف و هونەرمەندانی دیکە هەبووە، بڕیار دەڵێت، لە رێگەی ئەم کلیپە مارکێتینگ بۆ شاری سلێمانی دەکات.
دڵم تەنگە یەکێکە لە بەنێوبانگترین گۆرانییەکانی پەیوەند جاف، ئەوانەی بیسەری بوون، یادگاری جۆراوجۆریان لەگەڵ گۆرانییەکە تۆمارکردووە.
تەواوی گۆرانییەکە، تەنیا تێکست و ئاوازەکەی نەبێت، نوێکراوتەوە و بە تەکنیکێکی نوێ بڵاودەکرێتەوە، چونکە 25 ساڵ بەر لە ئێستا بەهۆی نەبوونی تەکنیکەوە، لەژێر بەتانی تۆمارکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ