پەیوەند جاف نوێترین بەرهەمی لەرێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکاتەوە

30-05-2023
پەسار فایەق
هونەرمەند پەیوەند جاف لە ڤیدیۆکلیپی 'کۆچی ئەبەد'
هونەرمەند پەیوەند جاف لە ڤیدیۆکلیپی 'کۆچی ئەبەد'
نیشانەکردن پەیوەند جاف 'کۆچی ئەبەد'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند پەیوەند جاف، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'کۆچی ئەبەد' لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکاتەوە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ، لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاویبکاتەوە.
 
ئاواز، دابەشکردنی میوزیک و میکس و ماسترینگی ئەم بەرهەمە لەلایەن هونەرمەند ئاریۆس کراوە و تێکستەکەی لەلایەن مازیار فایەق نووسراوە.
 
بڕیار فەتاح کە کاری دەرهێنانی بۆ زۆربەی هونەرمەندانی کورد کردووەم کاری دەرهێنانی بۆ ئەم بەرهەمە نوێیەی پەیوەند جاف کردووە و لە کەناڵی تایبەتی ئەو هونەرمەندە لە یوتیوب بڵاودەکرێتەوە.
 
پەیوەند جاف، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ماوەیەک لەمەوبەر ئەم بەرهەمەیان ئامادەکردبوو، بەڵام بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییەی کوردستان بڵاوکردنەوەی دواخرا.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، چەند بەرهەمێکی دیکەی بەدەستەوەیە و بڕیارە بە شێوەی تراک بڵاوی بکاتەوە و بە بڕوای ئەو ئێستا باوی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی گۆرانی نەماوە و زۆربەی هونەرمەندانی جیهانیش بەرهەمەکانیان بە شێوەی تراک بڵاودەکەنەوە، نەوەک ئەلبووم.
 
جاف لە ئەوروپا دەژی و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ساڵانە شەش مانگ لە کوردستان دەمێنێتەوە و زیاتر بۆ کاری هونەرییە و بەردەوام پڕۆژەی هونەری هەیە و هەندێ جار لە کۆتایی هەفتە لایڤ میوزیک دەکات.  
 
پەیوەند جاف، لە 1968 لە هەڵەبجە لە دایکبووە، لە هەشتەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە، لە 1990 لەگەڵ تیپی مۆسیقای دەشتی کاری کردووە، 'ئاخۆ کەی دێ' یەکەم بەرهەمی تۆمارکراویەتی، لە 1993 رووی لە دەرەوەی وڵات کردووە، چوار ئەلبوومی گۆرانی بەناوەکانی 'بێدەنگی'، 'باران'، 'پەپوولە' و 'بۆ گوڵێک' بڵاوکردووەتەوە و لە 'بێدەنگی'، 'جێممەهێڵە'، 'دڵم تەنگە'، 'سکاڵا' و 'خەونێک' لە گۆرانییە دیارەکانییەتی.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.