رووداو - هەولێر
بڕیارە ئەمشەو گەیلان ببێتە میوانی بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ)ی تەلەفیزیۆنی رووداو.
گەیلان مێردمنداڵێكی دەنگخۆشی كوردە و تازە گەڕاوەتەوە لە توركیا، دوای بەشداربوونی لە فێستیڤاڵی فەزالەر، كە تێیدا پلەی چوارەمی بە دەستهێنا.
گەیلان لە ئاهەنگی كۆتایی فێستیڤاڵەكە گۆرانییەكی گووت و جۆش و خرۆشی خستە نێو ئامادەبووان، لە وانەش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا. ئەردۆغان بۆ گۆرانییەكەی گەیلان هەستایە سەرپێ و چەپڵەی بۆ لێدا و دواتریش بانگی كرد.
ئەمشەو گەیلان میوانی بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ) دەبێت كە راستەوخۆ كاژێر ١١ پێشكەشدەكرێت.
هێمن عەبدوڵڵا، كە ئەمشەو بەرنامەكە پێشكەش دەكات بە (رووداو)ی گوت "گەیلان شایەنی ئەوەیە گرنگی پێبدرێت و كاریگەری هەیە و توانیویەتی ببێتە رووداوێكی گرنگ لە ژیان كوردان".
ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەرنامەی (رووداوی ئەمڕۆ) تەنیا بۆ سیاسییەكان نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ